١٠ خۆپیشاندەری دیکە کوژران
08:54 - 08/11/2019
"زەمەن"
شەوی ڕابردوو
لە شاری بەسرە و بەغدا لە ئەنجامی توندوتیژی هێزە ئەمنییەکان ١٠
خۆپیشاندەر کوژران.
بە گوێرەی هەواڵێکی ڕۆیتەرز، شەوی رابردوو هێزە ئەمنییەكان هەڵیانكوتاوەتە
سەر گۆڕەپانی خۆپیشاندەران لە بەسرە و لە ئەنجامدا چوار كەس كوژراون.
هاوكات لە شاری بەغدای پایتەخت لە
خۆپیشاندانەكانی ئێوارە و شەوی رابردوودا شەش كەس كوژراون و 35ی دیكە بریندار بوون.
ناڕەزایەتی خەڵكی عیراق پێی ناوەتە، 14 رۆژەوە و داوای دەستلەکارکێشانەوەی حکومەت و گۆڕینی سیستمی پەرلەمانی بۆ
سەرۆکایەتی و خزمەتگوزارییەکان دەکەن.