546 کوردستان

بۆردومانی ئەمڕۆی تورکیا ژمارەیەک شەهیدی لێکەوتەوە

02:13 - 18/10/2019

"زەمەن" 

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، بەهۆی بۆردومانەکانی ئەمڕۆی سوپای تورکیا بۆ سەر شاری سەرێکانی ٥ هاوڵاتی سیڤیل شەهید بوون.
بەیانی ئەمڕۆ سوپای تورکیا دەستیکردەوە بە بۆردومان کردنی سەریکانی ، هەرچەندە بڕیاری ئاگر بەست ئێوارەی دوێنێ ڕاگەیەنرا، و بەهۆی ئەو بۆردومانەشەوە پێنج هاوڵاتی مەدەنی شەهید بوون.

تائێستاش شەڕ و ڕوبەڕوبونەوەکان لە نێوان سوپای تورکیا و شەڕڤانانی هەسەدە بەردەوامە ، و ژمارەیەکی زۆریش لە هاوڵاتیان بۆ پشتیوانی کردن و بەهاناوەچونی خەڵکی سەرێکانی ڕۆشتونەتە نزیک شارەکە بەلام بەهۆی بۆردومانەکانەوە ناتوانن بڕۆنە ناو سەرێکانی.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن