904 کوردستان

سوپای تورکیا کاروانێکی مانگی سوری کوردی کردە ئامانج

10:53 - 18/10/2019

"زەمەن" 

 

لەکاتێکدا مانگی سوری کوردی بە هاوبەشی تیمێکی ئەمریکی کۆمەک و پێداویستی پزیشکیان ڕەوانەی سەرێکانی کرد، لەڕێگەی گەیشتنیان بە سەرێکانی لەلایەن سوپای تورکیاوە کرانە ئامانج.
بەیانی ئەمڕۆ مانگی سوری کوردی بە هاوبەشی تیمێکی ئەمریکی کەلوپەل و پێداویستی ۆپزیشکیان بەرەو سەرێکانی ڕەوانە کرد، و بەر لەگەیشتنیان بە سەرێکانی لەلایەن سوپای تورکیاوە بۆردومان کران.

ئەمە لەکاتێکدایە ئێوارەی دوێنێ مایک پێنیس جێگری سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ئاگربەستی بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ ڕاگەیاند، بەلام لە ئێستادا تورکیا لە بۆردومان کردنی گوندەکانی سەرێکانی بەردەوامە.  

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن