611 کوردستان

تورکیا بەردەوامە لە بۆردومان کردنی سەرێکانی

09:47 - 18/10/2019

"زەمەن" 

بەیانی ئەمڕۆ تۆپخانەکانی سوپای تورکیا دەستیانکردەوە بە بۆردومان کردنی سەرێکانی و ئەمە لەکاتێکدایە شەوی ڕابردوو لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا مایک پێنیس جێگری سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ئاگربەستی ڕاگەیاند.
بەیانی ئەمڕۆ هەینی تورکیا دەستی کردەوە بە تۆپبارانکردنی سەرێکانی و تائێستاش بۆردومانەکان بەردەوامە، هەرچەندە بڕیاری ئاگربەست و ڕاگرتنی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان دراوە.

هاوکات هێزەکانی سوریای دیمەوکرات لە بەرگریدان بۆ پاراستنی شارەکە لە هێرشەکان و چونە ژورەوەی سوپای تورکیا بۆ ئەو شارە.

ئەمە لەکاتێکدایە ، ئێوارەی دوێنێ لەدوای کۆبونەوەی نێوان جێگری سەرۆکی ئەمریکا مایک پێنیس لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا مایک پێنیس ڕاگرتنی شەڕو ئاگربەستی بۆ ماوەی ١٢٠ کاتژمێر ڕاگەیاند.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن