هێزە کوردیەکان ئامادەیی کشانەوەیان ڕاگەیاند
09:28 - 18/10/2019
"زەمەن"
ئەنجومەنی سوریای دیموکرات ڕایگەیاند،
هێزەکانیان ئامادەن لە بەشێکی دیکەی ناوچە سنوریەکان لەگەڵ تورکیا بکشێینەوە
بەومەرجەی تورکیا پابەندی ئاگربەست بێت.
هاوسەرۆکی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات ڕیاز
درار ڕایگەیاند، شهڕڤانانی كورد ئامادهن له
ناوچه سنوورییهكانی توركیا بكشێنهوه، بەلام دەبێت تورکیا لەبەرامبەردا
پابەندبێت بە ئاگربەست و هێرشەکانی
ڕابگرێت.
وتویەتی، تائێستا سوپای تورکیا بەردەوامە لە بۆردومان کردنی
ناوچە سنوریەکان تەنانەت دوێنێ لەکاتی لێدوانی مایک پێنیسدا لەبارەی ڕاگەیاندنی
ئاگربەست ، تورکیا تۆپبارانی سەرێکانی دەکرد.
ماوەی ١٠ ڕۆژە سوپای
تورکیا هێرشەکانی بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان دەستپێکردوە، و دوێنێ لە کۆنگرەیەکی
ڕۆژنامەوانیدا دوای پێنج کاتژمێر کۆبونەوە جێگری سەرۆکی ئەمریکا مایک پێنیس
ئاگربەست و وەستاندنی هێرشەکانی راگەیاند.