داعش لە حەسەکە تەقینەوەی ئەنجامدا
09:51 - 15/10/2019
"زەمەن"
ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش لە تەقینەوەیەکدا هێزە
کوردیەکانی ڕۆژئاوای کردە ئامانج لە کەمپی هۆل لە سوریا.
کەمێک پێش ئێستا تەقینەوەیەک لە کەمپی هول لە حەسەکە
ڕویدا ،و تێیدا هێزە کوردیەکان کرانە ئامانج.
ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش بەرپرسیارێتی خۆی لەو
تەقینەوەیە ڕاگەیاند و دەلێت، هێزە کوردیەکانی حەسەکەیان لەنزیک کەمپی هۆل کردۆتە
ئامانجی تەقینەوەکە.