489 کوردستان

هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر سەرێکانی بەردەوامە

09:33 - 15/10/2019

"زەمەن" 


لە حەوتەم ڕۆژدا هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوامە و هێزەکانی سوریای دیموکراتیش ڕوبەڕووی ئەو هێرشانە دەبنەوە.

میدیاکانی نزیک لە هەسەدە ڕایانگەیاند، سوپای تورکیا بە فڕۆکەی جەنگی و چەکی قورس بۆردومانی سەرێکانی و گرێ سپی دەکات، لەهەردوو بەری ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵاتەوە.

ڕاشیگەیاندوە، لە ڕوبەڕوبونەوەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات ژمارەیەک لە سەربازانی سوپای تورکیا کوژراون کە ژمارەکانی تائێستا بەتەواوی دیارنیە.

بەپێی ڕاگەیاندنەکانی هەسەدە، شەڕێکی قورس لە سەرێکانی دەستیپێکردوە، و هێزە کوردیەکانیش لە ڕوبەڕوبونەوە بەردەوامن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن