ڕۆژنامەنوسێکی دیکە لە هێرشەکانی تورکیا شەهید بوو
02:11 - 14/10/2019
"زەمەن"
ڕۆژنامەنوس محمەد حسەین ڕەشو ، بەهۆی بریندار بونی لە بۆردومانەکانی
سوپای تورکیا کە دوێنێ کرایە سەر کاروانێکی هاوڵاتیان ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.
محەمەد حسەین ڕەشو ، کە پەیامنێری (چرا تی ڤی) بووە ، لە
بۆردومانەکانی دوینێی سوپای تورکیا بۆ سەر کاروانێکی هاوڵاتیان لە ڕێگای سەرێکانی
بریندار بوو، پاشان گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانەی تەلتەمر بۆ چارەسەر.
ئاژانسی هاوار نیوز بڵاویکردەوە، هەرچەندە هەوڵی تەواو درا بۆ
چارەسەرکردنی برینداریەکەی ڕۆژنامەنوس محەمەد حسەین ڕەشو، بەڵام ئەو ڕۆژنامەنوس لە
نەخۆشخانەی تەلتەمر گیانی لەدەستدا.
ئەمە لەکاتێکدایە کە لەبۆردومانەکەی دوێنێدا ڕۆژنامەنوسێکی دیکە کە
پەیامنێری ئاژانسی هاوار نیوز بوو، بەناوی سەعد ئەحمەد شەهید بوو، هەروەها ڕۆژنامەنوسێکی دیکەش بەناوی محەمەد ئاکینجی
بریندار بوو تائێستا لە نەخۆشخانەیە بۆ وەرگرتنی چارەسەر.