لە م شارەى رۆژئاواى کوردستان ئاهەنگ دەستى پێکرد
10:57 - 13/10/2019
"زەمەن"
هاوڵاتیانى شارى حەسەکە لە رۆئاواى کوردستان، دەستیان بە ئاهەنگ گێران کرد،
ئەویش وهك
پاڵپشتیهك بۆ رێككهوتنهكهی هێزهكانی سوریای دیموكراتی و حكومهتی سوریا بهمهبهستی
رووبهڕووبوونهوهی لهشكركێشی توركیا.
ئاژانسی "سانا"ی
زمانحاڵی فهرمی حكومهتی سوریا بڵاویکردەوە: هاوڵاتیانی حهسهكه بهشهقامهكانى
شارەکەدا دا بڵاوبوونهتهوه ئاههنگی خۆشی دهگێڕن بهبۆنهی بهڕێككهوتنی هێزهكانی
سوپای سوریا، بۆ رووبهڕووبوونهوهی لهشكركێشی توركیا.
ئەوە لە کاتێکدایە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاوای کوردستان لەگەڵ حکومەتی سوریا ڕێککەوتن بۆ بڵاوپێکردنی سوپای سوریا بە درێژی سنوری ڕۆژئاوای کوردستان لەگەڵ تورکیا.
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاوای کوردستان بەیاننامەکەدا ڕایگەیاند: پرۆژەکەی ئەوان بە ھیچ شێوەیەک پرۆژەیەکی سیاسی نەبووە بۆ جیابوونەوە لە سوریا، بەڵکو تا ئێستاش داوای گفتوگۆ و چارەسەری قەیرانی سوریا دەکەن بەشێوەیەکی ئاشتیانە.
ئاماژەى بەوەشکردووە: لەگەڵ حکومەتی سوریا ڕێککەوتوون کە ئەرکی پاراستنی سنوری وڵاتەکە لە ئەستۆ بگرێت و پارێزگاری لە سەروەری سوریا بکات.
بە گوێرەی ڕێککەوتنەکە سوپای سوریا بە درێژایی سنوری سوریا لەگەڵ تورکیا بڵاوەی پێدەکرێت، بۆ پشتیوانی لە ھێزەکانی سوریای دیموکرات، بۆ بەرپەرچدانەوەی داگیرکاری تورکیا و ئازادکردنەوەی ئەو ناوچانەی کە سوپای تورکیا و چەکدارە ھاوکارەکانی چوونەتە ناوی.
رونیشیکردوەتەوە: ئەم ڕێککەوتنە ھەلێک دەبێت بۆ ئازادکرنەوەی سەرجەم ئەو ناوچەی تری سوریا کە پێشتر لە لایەن سوپای تورکیاوە داگیرکراون، وەک عەفرین و سەرجەم شارو شارۆچکەکانی تری سوریا.
لە کۆتایی بەیاننامەکەدا ئاگاداری دراوەتە سەرجەم پێکھاتەکانی باکور و ڕۆژھەڵاتی سوریا بە تایبەت ناوچە سنورییەکان، کە بڵاوەپێکردنی سوپای سوریا بە ھەماھەنگی و ڕێککەوتن بووە لەگەڵ ئیدارەی خۆبەڕێوەری باکور و ڕۆژھەڵاتی سوریا و ھێزەکانی سوریای دیموکرات.
رۆژى ٩ى ئەم مانگە، سوپاى تورکیا هێرشى بۆسەر رۆژئاواى کوردستان دەستپێکرد و بەهۆى بۆردومانەکانى ئەو وڵاتەوە بە سەدان کەس شەهید و بریندار بوون.