کورد لەگەڵ حکومەتى سوریا رێککەوت
06:43 - 13/10/2019
"زەمەن"
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی خۆبه‌ڕێوبه‌ری باكوور و خۆرهه‌ڵاتی سووریا رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی سووریا رێككه‌وتووین، سوپا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ مەنبج و كوبانێ.
بەگوێرەى زانیارییەکان، ئەمڕۆ هێزەکانى سوپاى سوریا گەیشتونەتە مەنبج و لەوێ جێگیر بوون و رێککەوتنەکەش بە ئاگادارى روسیا بووە.
ئەوە لە کاتێکدایە ئه‌مڕۆ ئەمریکا هەزار سەربازى سوپاکەى لە رۆژئاواى کوردستان کشاندەوە و مارك ئێسپر وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكاش رایگه‌یاند: كورده‌كان له‌گه‌ڵ رووسیا و سوریا
رێككه‌وتنێكی نوێ واژۆ دەکەن، بۆیه هێزه‌كانمان له‌و ناوچانه ده‌كێشینه‌وه.