620 کوردستان

هێزەکانى ئەمریکا لە دوو شارى دیکەى رۆژئاواى کوردستان کشانەوە

05:47 - 13/10/2019

"زەمەن"


هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ ناوچه‌ی عه‌ین عیسا و منبج  لە رۆژئاوای كوردستان  كشاونه‌ته‌وه‌ و شوێنه‌كانیان چۆڵ كردووه‌.

ئاژانسى هەواڵى رۆیته‌رز بڵاویکردەوە:  ئەمڕۆ هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ ناوچه‌ی عه‌ین عیسا و منبج  لە رۆژئاوای كوردستان  كشاونه‌ته‌وه‌ و بە گوێرەى زانیارییەکانیش سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا تا قووڵایی 30 بۆ 35 كیلۆمه‌تر ده‌كشێنه‌وه‌.

ئەوە لە کاتێکدایە پێشتر ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندبوو، كه‌ هیچ سه‌ربازێكی ئه‌مه‌ریكی، رۆژئاوای كوردستان ناهێڵنه‌وه‌ كه‌ هێرشی ده‌كرێته‌سه‌ر.

کشانەوەى ئەمریکا کارئاسانى زیاتر بۆ تورکیا دەکات کە هێرشەکانى بۆسەر رۆژئاواى کودستان فراوانتر دەکات.

رۆژى ٩ى ئەم مانگە، سوپاى تورکیا هێرشى بۆسەر رۆژئاواى کوردستان دەستپێکرد و بەهۆى بۆردومانەکانى ئەو وڵاتەوە بە سەدان کەس شەهید و بریندار بوون.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن