2366 کوردستان

ئەمریکا بریارێکى "مەترسیدار"ى لە بارەى رۆژئاواى کودستانەوە دەرکرد

03:43 - 13/10/2019

"زەمەن"

وەزیرى بەرگرى ئەمریکا ئاشکرایکرد، وڵاتەکەى ئامادەکارى دەکات بۆ  کشانەوەى ئەو هەزار سەربازەى کە لە باکورى سوریا (رۆژئاواى کوردستان) ماون.


مارک ئیسپەر، وەزیری بەرگری ئەمەریکا، لە چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاند: بە بڕیاری دۆناڵد ترەمپ، هێزەکانی ئەمەریکا بە سەلامەترین و خێراترین رێگا سووریا بەم نزیکانە جێدەهێڵن.

 

وتیشى: هێزەکانمان لەناو شەڕەکەدا گیریان خواردووە.

 

کشانەوەى ئەمریکا کار ئاسانى زیاتر بۆ تورکیا دەکات کە هێرشەکانى بۆسەر رۆژئاواى کودستان فراوانتر دەکات.

 

رۆژى ٩ى ئەم مانگە، سوپاى تورکیا هێرشى بۆسەر رۆژئاواى کوردستان دەستپێکرد و بەهۆى بۆردومانەکانى ئەو وڵاتەوە بە سەدان کەس شەهید و بریندار بوون.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن