2069 کوردستان

ساڵح موسلیم ئاماری کوژراوەکانی سوپای تورکیای بڵاوکردەوە

02:04 - 13/10/2019

"زەمەن" 

ساڵح موسیلیم بەرپرسی پەیوەندیەکانی تەڤدەم ئاماری کوژراو و بریندارەکانی سوپای تورکیای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند ، تائێستا ٩٤ سەربازی سوپای تورکیا کوژراون.
لە نوسینێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بوک ساڵح موسلیم لەبارەی ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی سوپای تورکیاوە ڕایگەیاند، لەماوەی پێنج ڕۆژی ڕابردودا ٩٤ سەربازی سوپای تورکیا کوژراون و دەڵێت، تورکیا ئاماری کوژراوەکانی بڵاوناکاتەوە.

وتیشی ،تائێستا ٤٥ سەربازی سوپای تورکیامان بەدیل گرتووە.

دەشڵێت ، "چاوەڕێی مژدەی خۆشبن".

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن