842 کوردستان

بەڕێوەبەری خۆسەری ڕۆژئاوا: ژمارەیەکی چەکداری داعش هەڵهاتون

11:04 - 13/10/2019

"زەمەن" 

بەڕێوەبەری خۆسەری ڕۆژئاوا ڕایگەیاند، ژمارەیەک چەکداری داعش لە کەمپەکانی عەین عیسا هەڵهاتون، و ئەمەش مەترسیەکە و دێتە بەردەرگای هەموان ئەگەر لە کۆنرترۆڵ دەربچێت.
لە ڕاگەیەنراوێکدا کە بەڕێوەبەری خۆسەری ڕۆژئاوا بڵاویکردەوە ،  ئەوق کارەساتەی ئێستا لە ڕۆژئاوایە پێویستە ڕابگیرێت و داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتوەکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەکات کە ڕێگە لەو کارەساتە بگرن.

دەشڵێت ، ئەوەی ئێستا ڕودەدات ئەگەر لە کۆنترۆل دەربچێت بەردەرگای هەموان دەگرێت و کاریگەریەکانی تەنیا لە سوریا نابێت.

ئاماژەی بەوەشکردوە، بەهۆی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان لە کەمپی عەین عیسا کە ژمارەیەکی زۆر لەخێزانی چەکدارانی داعشی لێیە بەشێک لەو خێزانانەی داعش توانیویانە هەلبێن کە ئەمەش یارمەتیدەر دەبێت بۆ دوبارە سەرهەلدانەوە و بەهێزبونەوەی داعش.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن