هاوسەرۆکی تەڤدەم: تورکیا لە ڕۆژئاوا کۆمەڵکوژی ئەنجامداوە
10:17 - 13/10/2019
"زەمەن"
غەریب حەسۆ هاوسەرۆکی تەڤدەم ڕایگەیاند، سوپای توركیا به‌شێوه‌یه‌كی "وه‌حشیانه"
هه‌موو ته‌كنیكێكیان به‌كارهێناوه بۆ شكاندنی ئیراده‌ی كورد و هه‌رێمی ڕۆژئاوا وتیشی، سوپای توركیا "كۆمه‌ڵكوژی" له‌ناوچه كوردییه‌كان له‌كاتی هێرشه‌كانیاندا
ئه‌نجامداوه.
لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ دەنگی ئەمریکا غەریب حەسۆ
هاوسەرۆکی تەڤدەم باس لە دۆخی ئێستای ڕۆژئاوا و هێرشەکانی تورکیا دەکات و دەڵێت، گه‌لێك
كۆمه‌ڵكوژی ڕویداوه، كۆمه‌ڵكوژی له قامیشلۆ- سه‌ر ڕێكانی و نزیك كۆبانێ و گرێ
سپی و هه‌موو شار و شوێنه‌كانی سه‌ر سنور كۆمه‌ڵكوژییان تێدا ڕویداوه و كه‌وتونه‌ته
به‌ر تۆپباران و بۆمبارانی "له‌شكری توركیا" به‌تایبه‌ت قامیشلۆ ڕۆژانه
بۆمباران ده‌كرێت.
باس لە هەڵوێستی ئەمریکا لەو هێرشانە دەکات و
ئاماژە بەوەدەکات، به‌رده‌وامن له په‌یوه‌ندی كردن و كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا
و وڵاتانی هاوپه‌یمان به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و وڵاتانه له‌سه‌ر
حسابی ئیراده و خوێنی كورده ئه‌گه‌رچی به‌رده‌وامین له كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا
و وڵاتانی هاوپه‌یمانان به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌كردار ئه‌و وڵاتانه هیچ ناكه‌ن دژی
هێرشی توركیا.
وتیشی، تورکیا دەلێت دەبێت ئەو ئوپەراسیۆنە تەواو
بکەم بۆ ئەمەش بڕیاری ھاوبەشی وەرگرتووە لەگەڵ ترامپ لەگەڵ ھه‌ندێك وڵاتی تردا
کاتێک بڕیاری ھاوبەشیشی وەرگرتبێت تورکیا کەس ناناسێ ئەردۆغان گوێ لەکەس ناگری
لەسەر ئەنجامدانی كاری خۆیەتی دەڵێت ئەبێت ئەو ئوپەراسیۆنە تەواو بکەم بۆ ئەمەش
کەس ناناسم بەوانەشی کە ڕێکەوتنیان لەگەل ئەردۆغان ئیمزا کردوە بێدەنگن تەنھا
ئەڵێن ئێمە بەگومانین لە کوشتنی هاوڵاتیانی سڤیل ئێ ئەوەتا سڤیل دەکوژرێن
کۆمەڵکوژی ئەنجامدەدات تۆپ و ھاوەن ھەڕەمەکی ئەگرێتە خەڵک کۆمەڵکوژی گەورە
ئەنجامدەدات کوان ئەوانەی کە ئەڵێن دۆخی سڤیل بۆ ئێمە گرنگەو نیگەرانن؟!
نەتەوەیەکگرتوەکان بێت ئەمریکابێت یەکێتی ئەوروپا بێت کۆمکاری عەرەبی بێت.