" تورکیا لە ڕۆژئاڤا بۆی بچێتە سەر ،دوای ئەو نۆرەی باشورە"
09:34 - 13/10/2019
"زەمەن"
حاکم شێخ لەتیف ئەندامی پێشوی پەرلەمانی عێراق
دەڵێت، تورکیا ئەگەر لە ڕۆژئاوا بۆی بچێتە سەر لەمنی وەربگرن دوای ئەوێ نۆرەی باشوری
کوردستانە،و ڕایگەیاندوە، ئامادەم خۆم لە پێش ھەموو کەسەوە بچم بۆ ڕۆژئاوا.
لە نوسینێکیدا لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی
کۆمەلایەتی فەیس بوک حاکم شێخ لەتیف نوسیویەتی، فریا کەون کوردینە ڕۆژێکەو ئەمڕۆ،
تورکیا لە ڕۆژئاڤا بۆی بچێتە سەر لە منی وەربگرن دوای ئەو نۆرەی باشورە،بۆیە چیمان
پێبکرێ ھەقە بیکەین.
ئاماژەی بەوەشکردوە، هەریەکە لە ھێزەکانی دژە
تیرۆری پارتی و یەکێتی ھێزی پێشمەرگە خەڵکی خۆبەخش ھەرکەسێ توانای چەک ھەڵگرتنی
ھەیە بە تایبەتی ئەوانەی ڕاھێنانیان پێکراوە دەبێ بچنە ڕۆژئاوا، دوور لە
مزایەدات من کە تەمەنم ٥٤ ساڵە کە ئەم قسانە دەکەم ئامادەم خۆم لە پێش ھەموو
کەسەوە بچم،با داوامان بکەن .