سەرۆکى ئەنجومەنى وەزیران زیاتر لە هەزار هەلى دامەزراندن رادەگەیەنێت
09:54 - 07/10/2019
"زەمەن"
بە بڕیاری سەرۆک وەزیرانی عێراق زیاتر لە هەزار کەس لە خاوەن
بڕوانامە باڵاکان دادەمەزرێنێت و ئەوەش لە چوارچێوەی بەڵێنەکانیدا بە خۆپیشاندەران.
ئەمینداری ئەنجوومەنی
وەزیرانی عێراق ئاشکرایکردووە " عادل عەبدولمەهدى، سەرۆکوەزیرانى عێراق بڕیاری
دامەزراندنی هەزار و ٣٤٤ کەس لە خاوەن بڕوانامە باڵاکانى دەرکردووە بۆ دامەزراندن
لە هەموو وەزارەتەکان".
ئەم بڕیارەی ئەنجوومەنی
وەزیرانی عێراق لە کاتێکدایە پێشتریش لە چوار چێوەی بەڵێنەکان بە خۆپیشاندەران
بڕیاری دابەشکردنی زەوی و بڕینەوەی موچە بۆ بێکاران دەرکرابوو.
لە سەرەتاى ئەم مانگەوە دژى گەندەڵى و بێکارى خۆپیشاندان
بەشێک لە پارێزگاکانى عێراقى گرتەوە و بەگوێرەى دوایین ئامار كە لە لایەن وەزارەتی
ناوخۆی عێراقەوە بڵاوكراوەتەوە، ژمارەی ئەو كەسانەی كە لە خۆپیشاندانەكاندا
كوژراون، گەیشتووەتە ١٠٤ كەس، هەروەها شەش هەزار و ١٠٧ كەسی دیكە برینداربوون.