21وتار

سەبارەت بە بەشی هەرێم لە داهاتە داراییە (نانەوتی)ییە فیدڕاڵییەکان

9/22/2025 2:12:00 PM
د. یوسف محەمەد

 با چاوەڕێی بڵاوبونەوەی دەقی رای ئەنجومەنی دەوڵەت بکەین سەبارەت بە بەشی پارێزگاکان (بە پارێزگاکانی ناو هەرێمیش) لە  داهاتە داراییەکان. 

بەڵام بە ڕوانین لە مادەی (29) لە یاسای ئیدارەی دارایی فیدڕاڵی ژمارە (6)ی ساڵی 2019ی هەموارکراو،  (بەبێ رەچاو کردنی هیچ لایەندارییەک و رازی بونمان بە دەقەکە یان پێچەوانەکەی) زۆر بە کورتی ئەتوانین ئەم دەرەنجامانە بخەینە رو:

1. مادەکە باس لە بەشەداهاتی پارێزگاکان دەکات (بە پارێزگاکانی ناو هەرێمیش) نەک هەرێم!

2. (50%)ی کۆی باج و رسوماتە فیدڕاڵییەکان کە لە بەڕێوەبەرایەتییە فیدڕاڵییەکان وەردەگیرێن، بۆ پارێزگاکە دەبێت (م 29/ 1).

3. بەڵام ئەمە باج و رسوماتە گومرگییەکانی لێبەدەر کراوە. واتە (100%)ی باج و رسوماتی گومرگی بۆ خەزێنەی فیدڕالی دەگەڕێتەوە (م 29/ 1). 

4. بەشی پارێزگاکە لە داهاتی دەروازە گومرگییەکان و پەترۆدۆلار (کە ئەم بەشە دەبێ لە یاسای بودجە دیاری بکرێت) (م 29/ 2).

5. (100 %) داهاتە ناوخۆییەکان کە بە یاسای خۆجێیی دیاری کراون بۆ پارێزگا دەبێت (م 29/ 3). 

6. کۆی داهاتە تایبەتمەندەکان بە بەڕێوەبەرایەتییە شارەوانییەکان (وەک ئاو و ئاوەڕۆ و شارەوانییەکان، ..) بۆ پارێزگا دەبێت و دوبارە تەرخان دەکرێنەوە بۆ ئەو بەڕێوەبەرایەتییەی کە وەریگرتون (م 29/ 4).


سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن