قەرەیلان: ئامادەین بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سیاسیی باشووری کوردستان
01:02 - 17/11/2026
زەمەن_هەواڵ
موراد قەرەیلان لە بەرنامەیەکی تەلەفیزیۆنیدا، ئامادەیی خۆی بۆ نێوەندگیری پارتی و یەکێتی دەربڕی، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نیوانیان.
موراد قەرەیلان، فەرماندەی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) لە بەرنامەیەکی کەناڵی ستێرک تیڤی ڕایگەیاند: لە پرسی باشوری کوردستاندا هەرچییەکییان لێ داوا بکرێت ئامادەن و دەتوانین ببینە نێوەندگیر، دەتوانن پشتیوانی بکەن، دەتوانن ببینە هاوکار بۆ ئەوەی خوشک و براکانمان کۆببنەوە.
دەشڵێت: ئامادەین گفتوگۆی هاوبەش لەسەر سیاسەتی تەواوی باشور بکەین، دەستنیشانی بکەین کە لە کوێدا کەموكوڕی و هەڵە دەکەن.
قەرەیلان ئاماژەی بەوەشداوە، بۆ چارەسەرکردنی ئەمانە بڕیار بەپێی بەرژەوەندییە نەتەوەییەکان بدەن و لەسەر ئەم بنەمایە حکومەتێکی نەتەوەیی و دیموکراتیک دابمەزرێت.