13وتار

بەڕێوەبردنی "زۆنی زەرد" وەکو مۆدیلی خەلیجی!

5/22/2025 2:56:00 PM
هونەر حاجی جاسم

زۆنی زەرد، واتە هەردووک "پارێزگای هەولێر و دهۆك و ئیدارەی سەربەخۆکانی سۆران و زاخۆ". "پارتی دیموکراتی کوردستان" لە دە سالی ڕابردووەوە زۆر بەچڕی خەریکی چەسپاندنی مۆدیلی سیاسی و ئیداری "خەلیجی ئیماراتیە". بۆ ئەوەش هەموو ئامادەکاریێکی میدیای و کۆمەلایەتی و ئیداری تەواوو بووە. ئەم مۆدیلەشی بەچەند قۆناغێک جێبەجێ کردووە!

ئێستا ئەم مۆدیلە خەریکە لە سەرەتایی تێستی خۆی دەردەچێت و خەریکە دەبێتە پراکتیکی لەڕووی ئیداری و سیاسیەوە. هەرچی تابیەتە بە ڕۆلی "حکومەت و پەرلەمان" لەم مۆدیلە خەلیجیە ئیماراتیە بەتەواوی پەراوێز خراوە. پارتی بازنەکانییان لەنێوان خۆیان دابەشکردووە. بەجۆرێک سنووری دەسەلاتی پارێزگای هەولێر جگە لە سنووری دەڤەری سۆران خودی "مەسرور بارزانی" بەڕێوەی دەبات. سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانیش "مەلا مستەفا" بەڕێوەی دەبات. هەرچی دهۆکیشە "مەنسوور بارزانی" بەڕێوەی دەبات!

ئەو مۆدیلە لەڕووی ئیداریەوە بەتەواوی چەسپێندراوە، لە داهاتووشدا مۆدیلەکەی کاریگەری بەتەواوی لەسەر ئەم زۆنە دەر دەکەوێت. هەرچی تابیەتە بە ڕۆلی "دەسەلاتی یاسادانان و دەسەلاتی جێبەجێکردن" بێ ڕۆل کراوە، وە هیچ کاریگەریێکی ئەوتۆی لەسەر ئەم مۆدیلە نیە، وە زیاد لە دوو سالیشی دەبێت هیچ خەبەرێک لە فەڕلەمان نیە، ببوورن مەبەستم پەرلەمانە!

هەرچی تابیەتە بە زۆنی سەوز ئەویش دابەش بوو بۆ شێوەی دەسەلات. کاروباری حکومەت و وەزرەتەکانی زۆنی سەوز لە دەست قوباد تالەبانی دایە. دەسەلاتی حزبیش لە دەست بافل تالەبانی دایە!

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن