له‌نێوان مامۆستا ئه‌سماو مامۆستا عه‌بدولزاهیردا
5/23/2019 3:12:00 PM
بەڕێز عەباس
“كه‌چه كۆمار” یه‌كێكه له ڕۆمانه‌كانی ڕۆماننووسی ناسراوی میسری “عه‌لا ئه‌سوانی” ڕۆمانه‌كه باس له كۆمه‌ڵگاو ده‌سه‌ڵاتداری میسری ده‌كات به‌تایبه‌تی شۆڕش یان مانگرتن‌و خۆپیشاندانی ئۆكتۆبه‌ری میسر كه بووه هۆی لابرنی حوسنی موباره‌ك. ئێمه له‌سه‌ر دیمەنێكی ڕۆمانه‌كه ده‌وه‌ستین كه دۆخی په‌روه‌رده‌و فێركردنمان بۆ ڕوون ده‌كاته‌وه له‌و وڵاته‌دا.
گابرێل گارسیا ماركیز ڕۆماننووسی ناسراوی كۆڵۆمبی كۆڕێك ده‌گێڕێت له ئه‌ڵمانیا له‌باره‌ی ڕۆمانه به‌ناوبانگه‌كه‌یه‌وه “سه‌دساڵ ته‌نیایی” ئاماده‌بووییه‌كی كۆڕه‌كه به‌ماركیز ده‌ڵێت: كاتێك سه‌د ساڵ ته‌نیاییم خوێنده‌وه وام هه‌ست ده‌كرد تۆ له خێزانه‌كه‌ی مندابی یان له ناوچه‌یه‌ی ئێمه‌دا ژیابی. چونكه کتومت باسی ئێمه ده‌كه‌یت!
وه‌ك خوێنه‌رێك كاتێك “كه‌چه كۆمار”ی عه‌لا ئه‌سوانیم خوێنده‌وه له زۆر شوێنداو به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی باسی دۆخی په‌روه‌رده‌و فێركردن ده‌كات به‌ماناو فۆرمی جیاواز، ئه‌و هه‌سته‌م لادروستبوو زۆر له كوردستان ده‌چێ!
مامۆستا عه‌بدولزاهیر به‌ڕێوبه‌ری قوتابخانه‌یه‌كه به‌ناوی “قوتابخانه‌ی ئاماده‌یی نه‌هزه‌ی كچان” قسه‌كانی‌و كاره‌كانی نوێنه‌رایه‌تی كۆمه‌ڵگاو ده‌سه‌ڵاتدارێتی میسر ده‌كات، مامۆستا ئه‌سماش مامۆستای زمانی ئینگلیزییه پاش دوو ساڵ له به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس له هه‌مان قوتابخانه ده‌بێ به‌مامۆستا، مامۆستا ئه‌سما ده‌یه‌وێ به‌ڕاستی په‌یامی مامۆستایی بگه‌یه‌نێت‌و تاكه مامۆستایه هه‌موو فێرخوازه‌كانی خۆشیان ده‌وێت‌و له وانه‌كانی تێده‌گه‌ن مامۆستا ئەسما له به‌رژوه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌رو مامۆستاكانی دیكه ده‌دات كه خه‌ریكی گه‌نده‌ڵین‌و به‌مه‌ش كێشه‌ی بۆ دروست ده‌بێ تا دەگات بەوەی تۆمه‌تی جۆراوجۆری دەخە‌نه پاڵ. به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه بۆ تۆمه‌تی سفوریبوونه‌وه سكاڵا بۆ سه‌روی خۆی به‌رزده‌كاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی لایبه‌رن‌و لێپرسینه‌وه له مامۆستا ئەسما بكه‌ن!
كاتێك له وه‌زاره‌ت‌و له‌سه‌رووی خۆیه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت ده‌رده‌كه‌وێ مامۆستا ئەسما جلێكی یاسایی له‌به‌ركردوه‌و هیچ كێشه‌ی نییه. به‌ڵام ڕوون ده‌بێته‌وه به‌ڕێوه‌به‌ر له‌خۆیه‌وه ئه‌و كاره‌ی نه‌كردووه‌و له وه‌زاره‌ت پشتی هه‌یه.
جاببینە ئه‌وه‌ی خواره‌وه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی سه‌ره‌وه‌یه! له كاتی لێكۆڵینه‌وه‌دا مامۆستا ئەسما ده‌ڵێت: كێشه‌كه ئه‌وه‌یه، من وانه‌ی تایبه‌تی ناڵێمه‌وه‌و به دڵسۆزیی له پۆلدا وانه ده‌ڵێمه‌وه. كێشه‌كه ئه‌وه‌یه، من هه‌ڕه‌شه له تۆڕی وانه تایبه‌تییه‌كان ده‌كه‌م كه به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كه له‌گه‌ڵ مامۆستای یه‌كه‌م‌و زۆربه‌ی مامۆستاكان سه‌ركردایه‌تی ده‌كه‌ن. ئه‌وانه كچه قوتابیه‌كان ده‌ڕووتێننه‌وه‌و ناچاریان ده‌كه‌ن وانه‌ی تایبه‌تی وه‌ربگرن‌و بچنه گروپه‌كانی به‌هێزكردنه‌وه.
مامۆستا ئه‌سما باسی مامۆستا عه‌بدولزاهیرو مامۆستاكانی دیكه‌مان بۆ ده‌گێڕێته‌وه كه چۆن جیاوازی له‌نێوان خوێندكاره‌كاندا ده‌كه‌ن‌و خوێندنگا له بنه‌ما په‌روه‌رده‌ییه‌كانی خۆی لایداوه، ئه‌وه‌ی پاره‌ی هه‌یه به قۆپیه‌شبێ ده‌رده‌چێ له‌ژێر ناونیشانی “یارمه‌تی!” ئه‌وه‌شی پاره‌ی نییه‌و ناتوانێ خول بكاته‌وه، كه‌وتنی مسۆگه‌ره. بۆیه مامۆستا ئەسما ئه‌مه‌ی پێ قبوڵ ناكرێت‌و وتنه‌وه‌ی وانه‌ی تایبه‌تی‌و خولی به‌هێزكردن ڕه‌ت ده‌كاته‌وه!
مامۆستا ئەسما ده‌ڵێت: له یه‌كه‌مین ڕۆژه‌وه بریارمدا هه‌موو تواناكانی خۆم بخه‌مه‌گه‌ڕ، بۆیه ئاستی كچه خوێندكاره‌كانم ورده ورده به‌رزبوویه‌وه هه‌موویان له تاقیكردنه‌وه‌ی نیوه‌ی ساڵدا ده‌رچوون. له‌و سێ پۆله‌ی من وانه‌م پێده‌وتنه‌وه تاقه قوتابیه‌ك له ئینگلیزی‌دا نه‌كه‌وت. کەچی له‌بری ئه‌وەی سوپاس‌و ده‌سخۆشی لێبكرێت، له‌لایه‌ن مامۆستا عه‌بدولزاهیری بەڕێوەبەرەوه بانگ ده‌كرێت بۆ لێپرسینه‌وه‌و پێی ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر شێوازی وانه‌وتنه‌وه‌ی خۆت نه‌گۆڕیت، ئه‌وا سزات ده‌ده‌م.
داده مه‌نال كه یه‌كێكه له مامۆستاكان به مامۆستا ئەسما ده‌ڵێت: كاتێك هه‌موو شتێك له پۆلدا باس ده‌كه‌ی، نانی مامۆستاكانی تر ده‌بڕیت‌و كه‌سیش هه‌رگیز ڕێگه‌ی ئه‌وه‌ت پێ نادات!
ئه‌وه ڕاسته عه‌لا ئه‌سوانی دۆخی هه‌ژاریی‌و شێوازی ژیانی میسرییه‌كان ده‌گێڕێته‌وه كه چه‌ند كاریگه‌رییه‌كی خراپی جێهێشتووه، ده‌یه‌وێت ئه‌وه‌شمان پێبێبڵێت تاكه‌كان چه‌ند دوو ڕوون به‌ناوی پاكێتی‌و پاراستنی ئه‌خلاقه‌وه چی ده‌كه‌ن به مامۆستا ئەسما و له‌لایه‌كی دیكه‌وه چ خیانه‌تێك له خوێندكاره‌كان ده‌كه‌ن‌و چ جۆره په‌روه‌رده‌یه‌كیان ده‌كه‌ن!