شەویک لە ترس
4/8/2026 12:37:00 PM
سەردار قادر
ئەمشەو شەوی سێ شەممە دونیایەک لە هەرەشە
ئەبیستین ،باس لە دۆزەخ ئەکریت لەسەر زەوی
ئەمشەو ئاسمانی ولاتمان جیی ئەستیرە نەماوە
و هەڵهاتون و درۆن و مو شەگ دین و دەرۆن
ئەمشەو نزا و پارانەوە لە کۆی ماڵەکانمان
ئەبیستین دەستی دایک لە هەموان بەرزترە و هاوار ئەکات رۆڵەکانی پاریزراو بن
ئەمشەو ململانیی چەک و بازاری دۆلار و
نەوت و زێر لە کۆی هەوالەکان ئەبیستین
ئەمشەو زۆریک لە سیاسیەکانی وڵا تمان
ترس لە ئیستاو داهاتوو پیانەوە دیارە
ئەمشەو خەمی پارەی موەلیدەی گەرەک و
کارەبای نیشتیمانی و ئینتەرنیتی ماڵ و مەسرەفی رۆژ بە گیرفانی بەتاڵی موچە خۆرەوە دیارەو موچە نەگەیشت و لیستی
قەرز دریژ ئەبیت
ئەمشەو بادە نۆش ناکریت و ترس لە چاوو
هەستی هەمواندا دیت کەس خۆی بی حەواس ناکات
ئەمشەو نامەی نیوان عاشقەکان پر ئەبیت
لە لیبوردەیی و سەراپا جوانی نیوانیان باس ئەکریت
ئەمشەو مالە باوک ئەبیتە مۆڵگە ی کۆبو
نەوەی بوک وزاوای ماڵو وەچەکان باوەشی باپیرەو نەنە یان ئەویت
ئەمشەو ئیتر هەمووگوێ بیستی هەوال ئەبین
ئەمشەو لامان شەوی یەڵدایە لە بەهاری
ترسدا
ئەمشەو خەو هیجرەت ئەکات