٩/٢١ یان ١٠/٢١ دەستپێکى دەوامە
9/13/2019 9:02:00 AM
بەڕێز عەباس
وه‌زارەتی په‌روه‌رده بۆ ئه‌مساڵ بڕیاریداوه 21/9 یه‌كه‌م ڕۆژی ده‌سپێكردنی ده‌وامبێ، به‌ڵام له‌ڕاستیدا ئه‌وه‌ی سه‌رنجی دابێ‌و له‌ناو كایه‌ی په‌روه‌رده‌و فێركردندا كاربكات، ده‌بینێ‌و ده‌زانێ هیچ ساڵ‌و كاتێك ده‌وامی ڕاسته‌قینه له‌و ڕۆژه‌وه ده‌ستپێناكات كه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بڕیاری لێده‌دات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێ. به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه دوای دوو هه‌فته هه‌ندێجار دوای مانگێك له خوێندنگاكان ده‌ستده‌كرێت به‌ده‌وامی ته‌واوه‌تی‌و ڕه‌سمی.
هه‌ر دوای ڕاگه‌یاندنی ده‌ستنیشانكردنی ڕۆژی ده‌ستپێكردنی ده‌وام له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی پەر‌وه‌رده‌وه، كه‌م نه‌بوو ژماره‌ی ئه‌و خوێندكار‌و مامۆستا‌و سه‌رپه‌رشتیارانه‌ی له به‌رده‌می خۆیانه‌وه ده‌یانوت مانگێكی تریش به‌ته‌واوی ده‌وام ده‌ست پێناكات، ئه‌مه ته‌عبیره له‌وه‌ی ساڵانه‌ی پێشووش هه‌ر وابووه.
زۆرن ژماره‌ی ئه‌و خوێندنگایانه‌ی له‌بری ئه‌وه‌ی له یه‌كه‌م ڕۆژی ده‌سپێكی ده‌وام پێشوازی له خوێندكاره‌كانیان بكه‌ن‌و ئاهه‌نگی ده‌ستپێكردنی ده‌وام بگێڕن له دووره‌وه جارێك هیچ نه‌بووه پێیان ده‌وترێت بڕۆنه‌وه هه‌فته‌یه‌كی دیكه بێنه‌وه هه‌فته‌یه‌كی دێنه‌وه پێیان ده‌وترێته‌وه بڕۆنه‌وه‌و چه‌ند ڕۆژێكی تر خۆمان ئاگادارتان ده‌كه‌ینه‌وه! ئه‌مه‌ش وا ده‌كات هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه خوێندكار كات ئه‌و به‌هاو گرنگییه‌ی ئه‌وتۆی بۆی نه‌بێت‌و كاریگه‌ری نه‌رێنی دروست بكات، به‌شێكی گرنگی خوێندكاره‌كان به‌هۆی ئه‌وه‌ی ساڵانی پێشتر به‌و شێوه‌یه پێشوازی لێكراوه‌و له كاتی خۆیدا ده‌وام ده‌ستی پێنه‌كردووه، بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێك خۆی بڕیاری نه‌هاتن‌و پابه‌ند نه‌بوون به ده‌وام ده‌دات.
له ڕاستیدا كۆمه‌ڵێك هۆكار وا ده‌كات ده‌وام له كاتی خۆیدا ده‌ست پێنه‌كات‌و به‌و شێوه‌یه دوابكه‌وێت، له‌بری ئه‌وه‌ی پێش ده‌ستپێكردنی ده‌وام گرفت‌و كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێت‌و پێویستییه‌كان دابین بكرێت به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌مووی ده‌كه‌وێته كاتی ده‌ستپێكردنی ده‌وامه‌وه! هه‌ر خوێندنگایه‌ك‌و به‌هۆی كۆمه‌ڵێك هۆكاره‌وه ده‌ستپێكردنی ده‌وامی به‌شێوه‌یه‌كی دروست‌و ڕێك‌وپێك تێیدا دواده‌كه‌وێت.
بەشێك له خوێندنگاكان كاتی خاوێنكردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌و ڕێكخستنه‌وه‌ی پۆله‌كان‌و دابه‌شكردنی خوێندكاره‌كان ده‌خه‌نه كاتی ده‌ستپێكردنی ده‌وامه‌وه ئه‌مه له كاتێكدا ده‌بێت پێشوتر ئه‌و كارانه جێبه‌جێ بكرێت‌و ئاماده‌سازیی بۆ بكرێت، هه‌روه‌ها ساڵانه دابه‌شكردنی كتێب‌و پرۆگرامه‌كانی خوێندن وه‌ك هه‌میشه به‌سه‌ر خوێندنگاكاندا دواده‌كه‌وێت‌و له كاتی خۆیدا پێیان نادرێت، به‌شێكی زۆر له خوێندكاران كاتێكی زۆر به‌سه‌ر خوێندندا تێپه‌ڕیوه‌و كه‌چی كتێبیان وه‌رنه‌گرتوه، یان كتێبه‌كان وه‌ك پێویست به‌ش ناكات‌و به نیوه‌چڵی دابه‌ش ده‌كرێت‌و زۆرجار به‌خوێندكار ده‌وترێت بڕۆ له شوێنێكی دیكه په‌یدای بكه، ئه‌وه‌ی پرسیاره ئه‌وه‌یه له شوێنێكی دیكه بۆ هه‌یه‌و له خوێندنگا بۆ نییه! هه‌ندێك له خوێندنگاكان كێشه‌ی كه‌می مامۆستای پسپۆڕیان هه‌یه‌و بۆیان دابین ناكرێت ده‌بێت تا ماوه‌یه‌كی زۆر خوێندكار كاتی خۆی به چاوه‌ڕوانی هاتنی مامۆستاوه بباته سه‌ر! كاتێكیش مامۆستا دێت ماوه‌یه‌كی زۆر به‌سه‌ر ده‌ستپێكردنی ده‌وامدا ڕۆیشتوه‌و مامۆستاش ده‌بێت به په‌له په‌ل پرۆگرامی وه‌رزێكی دیاریكراو ته‌واو بكات و ئه‌مه‌ش ده‌بێته بارگرانی بۆ خوێندكار‌و ناتوانێت له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا پرۆگرامێكی زۆر ته‌واو بكات و هه‌زمی بكات. دابه‌شكردنی وانه‌كان له‌نێوان مامۆستایانی خوێندنگاكاندا چه‌ند ڕۆژێكی پێده‌چێت و له هه‌ندێك خوێندنگا یه‌كلایكردنه‌وه‌ی به‌شه‌وانه‌كان چه‌ند ڕۆژێكی زۆری پێده‌چێت و كه ده‌بێته هۆی له ده‌ستچوونی كاتی ده‌وامی خوێندن و وا ده‌كات خوێندكاران له كاتی خۆیدا وانه‌كان نه‌خوێنن و ده‌ست به خوێندن نه‌كه‌ن.
وه‌ك ده‌زانین له هه‌ندێك ناوچه‌دا تا ئه‌وكاته‌شی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده دایناوه بۆ ده‌ستپێكردنی ده‌وامی خوێندن پله‌ی گه‌رمی هێشتا تێیدا به‌رزه، خوێندنگاكانیشی یان كاره‌بای حكومییان وه‌ك پێویست نییه‌و له كاتی ده‌وامدا زۆر كات نییه یان گه‌ر هه‌شبێت پێداویستییه‌كانی وه‌ك فێنككه‌ره‌وه‌ی تێدانییه‌و ده‌وام كردن تێیدا ده‌بێته ئه‌سته‌م و ناچار ده‌وام تێیدا دواده‌كه‌وێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌ڵكو ئاو و هه‌وا بۆ كه‌مێك فێنك بكات!