لەبارەی چەپلەرەوە
8/12/2023 9:27:00 PM
سالار مەحمود
ئەوەی زانیوتە یا نەتزانیوە
ئەوانەی دەستی چەپ بەکاردێنن بۆ جوڵەی سەرەکی و خواردن و نوسین لە جیاتی دەستی راست، دە لەسەدی ۱٠٪ کۆی مرۆڤایەتی پێک دێنن.
بەڵام زیاتر لە سەدا پەنجای ٥٠٪ کەسایەتیە داهێنەرو سیاسی و بیلەمەتەکانی دونیا لە چەپلەرەکانن.
رۆژی ۸/۱۳ لەجیهاندا بە رۆژی چەپەوانە یا چەپلەر دیاریکراوە.
تەنانەت لایکی فەیس بوکیش لەسەر ستایڵی دەستی راستکراوە. بەم بۆنەیەوە پەیام و پێشنیار دەنێرم بۆ کۆمپانیای فەیسبووک ئۆپشنی لایکی دەستە چەپش زیاد بکەن.
لەسەردەمە کۆنەکاندا جەپەوانەکان بە رێژەیەک نەفرەت لێکراو بوون، چونکە پێیان وابوە شەیتان چەپلەر بووە.
لەسەدەی هەژدەدا وەک کەمئەندام لێیان روانراوە.
زۆرترین توانای فێربوون و داهێنان و بەهرە لە چەپلەرەکاندا هەیە.
زۆرترین مەیلی سیاسەتکردنیان هەیە.
زۆرترین توڕەیی شاراوەیان هەیە.
زۆرترین شارەزایی گوتاردانیان هەیە.
زۆرترین هەستیاریان هەیەو بە رووداوەکان کاریگەر دەبن.
توانای نیشانە شکێنیان زیاترە.
بەشێک لەو کەسە ناودارانەی کە چەپلەرن ( باراک ئۆباما، تۆم کروز، بیڵ کلنتۆن، فلادیمیر پوتن، چەرچڵ، روناڵد ریغان، جۆرج بووشی باوک، ناپلیۆن، هتلر، میسی، ، مارادۆنا، ئەنشتاین، نیوتن، ئەنجیلا جولی، مۆزارت، داڤنشی، غاندی، تۆم کروز، عومەری کوڕی خەتاب، بیتهۆڤن، پیکاسۆ، مایکل ئەنجیلۆ، ئۆپرا، کاسترۆ، بیلیە، ئەرستۆ،فۆرد،، بێڵ غیتس، رافایل نادال).
دەستەواژەی(چەپەکان) لەسیاسەتکردندا دەگەڕێتەوە بۆ ۱۷۹٠ کاتێک سۆسیالیستەکان لەپەرلەمانی فەرەنسا لەلای دەستەچەپی سەرۆکی پەرلەمانەوە دادەنیشتن وەک نەیاری گروپە دەستەبژێرە تەقلیدیەکان
هەرە زۆربەی خەت جوانەکان ئەوانەن کەبەدەستی چەپ دەنووسن.
زۆرتر چەپلەرەکان دەتوانن بۆ نوسین دەستی راستیش بەکاربێنن بەڵام راستەکان کەمتر.
ئالەتی مۆسیقا بەتایبەتی ژێدەرەکانی وەک عودو ساز بۆ دەستی راست سازێنراون.
تەمەنی چەپلەرەکان بە موعەدەلی سێ ساڵ کەمترە لە راستتەکان.
چەپلەری بە ویراسی نییە.
لەوەرزشدا بە تایبەتی لە تۆپی پێ و تێنسدا توانای مانۆڕو جوان یاریکردنیان زیاترە .
مێشکی مرۆڤ لەسەردا لە دوو بەشی جیاکراوەی وەک تۆپ وایە، بەشی چەپ کاریگەریی و زاڵی بەسەر بەشەکەی تردا هەیە، لە رووی زانستیەوە بەشێکی زۆری زیرەکیان بۆ ئەمە دەگەڕێننەوە.
من خۆشم چەپلەرم لە زانکۆ تووشی گرفت ئەبووم چونکە کورسیەکان بە دیزاینی دەستی راست دروستکرابوون.
لەساڵی ۱۹۷٦ەوە رۆژی ٨/١٣ دانراوەو بە رۆژی جیھانی چەپلەرەکان.
، پیرۆزبایی لە سەرجەم ئەوانەی دەستی چەپ بەکاردێنن زۆرتر دەکەم.