کوردستان مەترسی ئیقلیمی لەسەر نییە، مەترسی ناوخۆیی لەسەر هەرێم زیاترە
8/24/2020 7:14:00 PM
385 جار خوێندراوەتەوە
سالار مەحمود
چاکسازیی و بەھەندوەرگرتنی ناڕەزاییە گشتگیرەکانی خەڵک دەرگا بە رووی چارەسەری نوێ دەکەنەوە، ھێشتا گەندەڵی و بەھەدەردانی سامانی گشتی بەردەوامە لەدۆخی قوڵبونەوەی قەیرانەکاندا.
کورد راستە دوژمنی مێژوویی و دەرەکی بەردەوامی ھەیە، بەشێکیان ئیقلیمین، بەڵام گەورەترین مەترسی نەمانی متمانەی ناوخۆییە، ترازانی ناوخۆییە، بێ خەمییە لە داوای خەڵک، بێ خەمییە لە ھاواری خەڵک، بەھەندوەرنەگرتنی ناڕەزاییەکانی خەڵکە.
وڵاتانی ئیقلیم گرفتی زۆرتریان ھەیە، بەدەست چەندین قەیرانەوە دەناڵێنن.
ھەموو قەوارەکانی مێژووی کورد بەدەستی داگیرکەرانی کوردستان لەناو چووە. شۆکێکی گەردونی ئەبێ بەدەستی خۆمان لەبار ببرێت.
ھەرێمی کوردستان قەیرانی سەرکردەی کۆکەرەوە و کاریزمی ھەیە
کورد لەسەر ئاستی ئیقلیمی ئیتر ناتوانرێ نادیدە بگیرێ، بەڵام لەناوخۆدا ھێزی یەکتری نادیدە دەگیرێت.
ھەموو لایەک ھۆشداری دەدەن و ئێمەش ھەمان پەیاممان ھەبوە و ھەیە. تکایە خەمێکی جدی لە مانەوە و کەمکردنەوەی ناڕەزاییەکان بدەن.