328وتار

تویتەر و فەیسبووک ترەمپ لە دونیا دادەبڕن

1/9/2021 6:00:00 PM
سالار مەحمود



کاتێک ئازادی لە سەرۆک بەھێزترە. لە رووداوێکی دەگمەنی مێژوویدا تویتەر، پێگەی سەرۆکی ماوە بەسەرچووی داخست. بە پاساوی مەترسی لەسەر خراپ بەکارھێنان و ھاندانی ترەمپ بۆ توندوتیژی. 

ھێشتا ترەمپ بەفەرمی و بەیاسا سەرۆکی گەورەترین وڵاتی دونیایە. لەفیسبوک و ئینستاگرام یشەوە ناتوانێ دەنگی بگەیەنێت بە جیھان.

بولبولە شینەکانی ترەمپ بەیەکجاری بێدەنگکران. پێشتریش چەند جارێک جریوەکانی سڕراونەتەوە، لەلایەن پێگەی فەرمی تویتەرەوە. بەر لە تەواو بوونی ماوەکەی، میدیا تۆڵەی خۆیان لێکردەوە.

یەکێک لە خەسڵەتە سەیرەکانی ئەو، ناکۆکی و دژایەتی بوو لەگەڵ میدیاو پەیامنێراندا. چەندین بەریەککەوتنی ھەبوو لەگەڵ رۆژنامەنوسە بەناوبانگەکان، لەکاتی پرێس کۆنفرانسەکانیدا. ھێرشی دەکردە سەر کەناڵەکان و، دەمکوتی دەکردن.

پێش ئەوەی کورسی سەرۆکایەتی بەجێ بھێڵێت؛ لەیەکەم ھەنگاوی یاساییدا ھەرسێ تویتەر بەیەکجاری و، فیسبوک و ئینستاگرامیش، بۆ ماوەی دوو ھەفتە ترەمپیان سزاداو سڕیانەوە.

بەڕێوبەری جێبەجێکاری فەیسبوک وتویەتی، پێمان وایە رێگەدان بە ترەمپ بە بەکارھێنانی خزمەتگوزاریەکانمان مەترسیەکی لە رادەبەدەر گەورەیە.

ئاکام لەکێشمە کێشی نێوان میدیاو ترەمپدا، میدیا بردیەوە. وەک چۆن لەنێوان دیموکرات و کۆماریەکاندا، دیموکراتەکان ھەڵبژاردنیان بردەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن