ئامادەکاری بۆ کۆنگرەی ١٠٠ ساڵەی لۆزان دەکرێت
1/16/2023 3:53:00 PM
سالار مەحمود
لە ١٠٠ ساڵەی لۆزندا
کورد دەیەوێ ئەوەی لەدەستچوەو لەدەستدراوە وەریبگرێتەوە.
داگیرکەرانیش دەیانەوەێ ئەوەی بەدەست ھاتووە لەناوی بەرن"
لە چوارچێوەی ئامادەکاریەکان بۆ سازدانی کۆنگرەی سەد ساڵەی لۆزان. کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان و کۆمیتەی ئامادەکاری سەد ساڵەی لۆزان کۆبوەوە.
بەرنامەیەکی بەرفراوانی چالاکی دیبلۆماسی دانراوە. پلانی بەشداریکردنی ھەموو کەس و لایەنێکی نیشتمانپەروەر رێک دەخرێت.
رۆژانی ١٤-١٥-/٢٠٢٣/١ کۆنسەی بەڕێوەبەری KNK لە برۆکسل، لەگەڵ کۆمیتەی دیبلۆماسی لایەنە سیاسیەکان و کۆمیتەی ئامادەکار گفتوگۆی کرد و بیروڕای گۆڕیەوە لەسەر دانانی میکانیزمی گونجاو بۆ بەڕێوەچوونی چالاکیەکان بەباشی.
دەیان نوێنەری پارت و دامەزراوە کوردییەکان لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا کۆبوونەوە، بۆ ١٠٠ هەمین ساڵڕۆژی پەیمانی لۆزان بڕیاریاندا لە ناوەندەکانی ئەوروپا بە چالاکی جۆراوجۆر دژی رێکەوتنەکە ناڕەزایی دەردەبڕێت.
بەپێی پەیماننامەی لۆزان کوردستان
دابەشکراو خاکی کوردستان بەسەر چوار وڵاتدا پارچەکرا.
جینۆسایدی گەلی کورد لەسەد ساڵی رابردوودا دەگەڕێتەوە بۆ دابەشکردنی کوردو کوردستان و کوردان کرانە پێخۆری داگیرکەرانی ناوچەکە.
دەرفەتی بەشداری ھەموو کەس و لایەنێک ھەیە بە میکانیزمی جیاجیا پرۆتستۆی ئەو پەیماننامەیە بکات.
لە ١٠٠ ساڵەی لۆزندا
کورد دەیەوێ ئەوەی لەدەستچوەو لەدەستدراوە وەریبگرێتەوە.
داگیرکەرانیش دەیانەوەێ ئەوەی بەدەست ھاتووە لەناوی بەرن. ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەنەکە