حەق و ڕەق
3/29/2023 2:04:00 PM
163 جار خوێندراوەتەوە
یادگار سدیق گەڵاڵی
رۆژ بەرۆژ پێگەی هەرێم لاوازتر دەکەن، بۆ؟ و لە پێناو چیدا
وادەکەن؟
عیلمی زەرە نیە زانینی ئەوەی کە
تورکیا دەتکات بە قوربانی بەرژەوەندی خۆی...چەندین ساڵە ئێمە و چەندەهای وەکو ئێمە
هۆشداری دەدەین.
ریفراندۆنمان بیرچوویەو ئەردۆغان
بەچ زمانێک قسەی دەکرد !
کارتەکانمان، خۆمان بەدەستی خۆمان سوتاندمان، تاوامان لێهات
لەبارودۆخێکداین کەس حەسودیمان پێ نەبات...
گرەو لەسەر یاسای نەوت و گاز دەکەین و لە بارودۆخ و پێگەیەکی زۆر
لاوازەوە دانوستان دەکەین، و مەرجی بەغداش بڕیاری دادگای فیدراڵ و دادگای
ناوبژیوانی پاریسە ICC...
لەو لاشەوە هەولێر شتێک دەڵێ و
سلێمانی شتێکی تر... گەر بەغدا سیاسەتی کات کوشتنت لەگەڵا بکات غەریب نەبێت
بەلاتەوە چونکە چەندین ساڵە تۆ کات دەکوژیت و چارە ناکەیت، کێشەکان دوادەخەیت...
با گرەویش لەسەر بەرزبونەوەی نرخ زۆر نەکەین چونکە:
١- زیاد بوونی ٣ دۆلار بۆ نرخی نەوت( کە هەمووی بەهۆی هەرێمە وە نییە)
قەرەبووی ئەو داهاتە دەکاتەوە بەزیادیشەوە بۆ بەغدا دەکاتەوە کە بەهۆی وەستانی
هەناردەی کەرکوکەوە لێی دەکەوێت.
٢- بڕی ٥٠٠ هەزار بەرمیل نەوت راستە لە گەشتن
بە بازاڕ وەستاوە بەڵام ئۆپیک پلەس نایەوێت بەرهەم زیاد بکات بەڵکو سیاسەتی
راگرتنی بەرزی نرخ پەیرەو دەکات و بگرە پێشی خۆشە لە لایەک و لەلایەکی ترەوە بەشێکی
زۆری ئەو بڕە بەغداد دەتوانێ لە باشورەوە پڕی بکاتەوە، ئەوە بۆ سعودیە یان ئیمارات
زۆر ئاسانترە پڕکردنەوەی....
سیاسەتی یا هەموو یان هیچ هەڵەیە... ئێستەش ناتانەوێت دان بە هەڵەی
خۆتاندا بنێن...
سەبارەت بە مووچە و کرێی کۆمپانیاکانی
نەوتیش، پێش ئەم بارودۆخە نوێ یە و هەموو ساڵی پار کە نرخی نەوت لە سەروو ١٠٠
دۆلارەوە بوو، وەزعی مووچە بەو شێوە بوو کە هەموومان دەیزانین ، کۆمپانیا
نەوتییەکانیش لە بری ئەوەی پاش ٢ مانگ شایستەکانیان وەرگرن پاش ٦ مانگ
وەریانگرتووە، مانگی ٣ی ئەمساڵ شایستەی مانگی ٩ی ٢٠٢٢ یان وەرگرتووە. هەمووی قەرزە
و لە گەردونی حوکومەتە و کەڵەکە دەبێ... ئێستە قەرەبووی داواکەی تورکیاشی دێتە سەر...
ئەی باشە ئێستا دوای وەستانی هەناردەی و چەند ڕۆژێکی تریش پاش
وەستانی بەرهەم چی دەکەن؟ چۆن مووچە دەدەن ، یان داوا دەکەن کوردستانیانی خۆشەویست
"سەری بەرزیان بۆ موچە نەوی نەکەن"؟!
کۆمپانیاکانی نەوتیش چاوەڕێ مەکەن
تا سەر چاوەڕێتان بن ئەوەتا دوێنێ و دوای کەمتر لە ٧٢ کاتژمێر لە وەستانی هەناردەی
نەوت یەکێکیان دەڵێت:
"ئێمە بە ئەرێنی سەیری هەر چارەسەرێک
دەکەین کە ڕێز لە پیرۆزی گرێبەستەکانمان بگرێت و گەرەنتی پارەی فرۆشتنی نەوت بەپێی
ئەو ڕێککەوتنانە دابین بکات." یانی کێ پارەی نەوتمان بداتێ سەر چاومان.
بەرژەوەندی هەمیشە بنەمای
مامەڵەبووە.... ئەم بارودۆخە خۆشە؟ نەخێر هەرگیز، بەڵام ئەمە بەشێکی کەمی
واقیعەکەیە و سەیرکردنی ئاوێنەکەیە بەبێ رووتووش...