1644وتار

لە جیاتی هەرێم داهاتی نەوت بۆ مانگی ئازاری ٢٠٢٠ ئاشکرا دەکەم:

4/9/2020 1:25:00 PM
یادگار سدیق گەڵاڵی

هەروەکو ئاشکرایە  لەجیهاندا خواست لەسەر نەوت کەم بووەتەوە وبەهای بەهۆی پەتای کۆرۆناو و راگەیاندنی شەڕی نرخ و خستنە بازاڕی نەوتێکی زۆر لەلایەن سعودیە و وداشکاندن بۆ کڕیارەکانی دابەزینی گەورەی بەخۆ وە بینی .
فەرمانگەی زانیاری وزەی ئەمریکی   تێکرای نرخی نەتی برێنتی بۆ مانگی ئازار بە ٣٢$ داناوە.
بەڵام تێکرای نرخی نەوتی برێنت بەپێی چاودێری بۆ نرخ لەمانگی ئازاردا  ٣٥.٧٥$ بوو.
 نرخی نەوتی هەرێم بەهۆی کولێتیەکەیەوە بە ١٠$ لە نرخی  برێنت  کەمتر دەفرۆشرێت .
هەر بۆیە شیکردنەوەکەم بۆ داهاتی نەوتی هەرێم لەسەر هەردوو نرخەکەیە و من خۆم زیاتر باوەڕم بەو نرخەیە کەچاودێریم کردووە کە  ٣٥،٧٢$ ی نرخی برێنتە و پێم وایە هەرێم بە ٢٥دۆلار و ٧٢ سەنت نەوتەکەی فرۆشتووە. 
بەپێی لێدوانی د. فازل نەبی کە جێگری وەزیری دارایی پێشوتری عێراق بووە دەڵێت مانگی ئازار بەرهەمی نەوتی هەرێم ٤٨٠ هەزار بەرمیل بووە لەڕۆژێکداو دەڵێت دڵنیام لەو ژمارەیە.  کەواتە بەرهەمی مانگی ئازار کە ٣١ رۆژە دەکاتە  ١٤ ملیۆن و ٨٨٠ هەزار بەرمیل. 
گریمانەی یەکەم: 
لەسەر بنەمای نرخی فەرمانگەی زانیاری وزەی ئەمریکی کە نرخی برێنتی بە ٣٢$ داناوە کەواتە نەوتی هەرێم بە ٢٢$ فرۆشراوە. 
کۆی داهاتی نەوتی فرۆشراو دەکاتە ٣٢٧ ملیۆن و ٣٦٠ هەزار دۆلار. لەم بڕە پشکی هەرێم دەکاتە ١٨٢ ملیۆن و ٩٧٦ هەزار  و ١٦٢ دۆلار لەبەرانبەردا کۆمپانیاکان بری ١٤٤ ملیۆن و ٣٨٣ هەزار و ٨٣٨ دۆلاریان بەردەکەوێت.
 
 

گریمانەی دوەم
 بەپێی تێکرای ئەونرخەبێت کەمن پێی گەشتوم ٣٥ دۆلار و ٧٢ سەنت دۆلار،  کۆی داهاتی نەوت دەکاتە ٣٨٢ملیۆن و ٧١٣ هەزار و ٦٠٠ دۆلار . بەبێ لێدەرکردنی پشکی کۆمپانیەکان
دوای ئەوەی دابەشکردنی پشکی حکومەت و کۆمپانیاکانمان کرد بە پێی گرێبەستی وەبەرهێنانی هاوبەش ئەوا گەشتمە ئەو ئەنجامەی، کۆی پشکی هەرێم لە نەوتی فرۆشراو دەکاتە ٢١٣ ملیۆن و ٩١٥ هەزار و ٧٦٧ دۆلار واتە ٥٦% وە کۆمپانیاکانیش ١٦٨ ملیۆن و ٧٩٧ هەزار و ٨٣٤ دۆلارە. ئەم بڕە ٧ملیۆن و ٤١١ هەزاری کۆمپانیای دی ئێن ئۆ و گەنێل ئەنەرجی تیایە کە قەرزی ساڵانی رابەردووە. کەواتە شایستەی کۆمپانیاکان بەو قەرزەشەوە دەکاتە ٤٤%.


ئەوەی نەزانراوە ئەوەیە ئایا هەرێم هەموو شایستەی کۆمپانیاکان دەدات یان بەشێکی دەدات و بەشەکەی تری وەکو قەرز لەئەستۆی دەبێت بۆ تێپەڕاندنی ئەم تەنگژە داراییەی تێی کەوتووە بەهۆی دابەزینی نرخ و کەمبونەوەی داهاتەکانی تریش؟.
بەم پێیە هەرێم ٢١٣ ملۆن و ٩١٥ هەزار و ٧٦٧ دۆلار  داهاتی نەوتیەتی ئەگەر  دۆلار بە ١٢٠٠ دینار بگۆڕدرێتەوە  دەکاتە ٢٥٦ ملیار ٦٩٨ ملیۆن دینار هەروەها  بڕی ٤٥٣ ملیار لە بەغداوە بۆ موچەخۆران دێت وە هاوکاری ئەمریکیەکان بۆ هێزی پێشمەرگە مانگانە بریتییە لە ٢٠ ملیار دینارە و داهاتی ناوخۆش ئەگەر ٢٥٠ ملیار بوبێت و بەپێی لێدوانەکان ئێستا کەم بوەتەوە بۆ  ٢٥% دەکاتە ٦٢ ملیار دینار،  واتە سەرجەم داهات دەکاتە ٧٩١ ملیار دینار.  حکومەت بۆ ئەوەی بتوانێ موچەی موچەخۆران بدات دەڵێ پێویستم بە ٨٨١ ملیاردینارە. کەواتە هێشتا نزیکەی ٩٠ ملیار کورتهێنانی هەیە لە موچەدا کە دەکاتە ١٠%.
بەگریمانە ی یەکەم  حکومت تێکرا ٧٥٤ ملیار و ٥٧١ ملیۆن دینار داهاتی دەبێت کە بڕی کورتهێنانی موچە دەکاتە ١٢٥ ملیار و٤٢٨ ملیۆن دینار بەرێژەی ١٥% . 
 ڕونکردنەوەی بڕگەی پێش کۆتایی خشتەکە و ڕێکەوتنی ٢٠١٧:
لەکێڵگەی تاوکی حکومەتی هەرێم لە ٢٤/٨/٢٠١٧ دا دوای ئەوەی پارەیەکی زۆری هەریەک لە گەنێڵ ئەنێرجی و دی ئێن ئۆ قەرزدار دەبێت بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت لەنیوان ساڵەکانی ٢٠١٤ و ٢٠١٦ کە هەرێم نەیتوانیوە شایستەکانیان بدات بۆیە لەگەڵیان ڕێک دەکەێت لەسەر چەند خاڵێک ئەوانەش بریتین لەوەی  هەرێم واز لە پشکی ٢٠٪ قازانجی کۆمپانیای کیپکۆ دەهێنێت لەهەموو ماوەی گرێبەستەکەدا هەروەها بۆ ماوەی پێنج ساڵ بڕی ٧.٥٪ کۆی بەرهەمی کێڵگەکە دەدات بەو دوکۆمپانیایە، هەر ئەوکاتەش دی ئێن ئۆ و گەنێل ئەنێرجی بەخشران لەوەی ١٥٠ ملیۆن دۆلار خەرج بکەن بۆ پرۆژەی پاڵفتەی ئاو کە وەکو پابەندی گرێبەستەکە لەسەریان بوو. لەگەڵ ئەوەشدا لە بەرنامەی پەرەپێدانی تواناکان بەخشراون لەهەموو ماوەی گرێبەستەکەدا.
لێرەدا ئەوپرسیارە دروست دەبێت ئایا هەرێم چەند قەرزاری ئەو دوکۆمپانیا بووە وا ئەو هەموو تەنازولەی کردووە؟ تەنها لەمانگی ١٠ ی پاردا وە تەنها لەبری ئەو  ٧،٥٪ هەرێم بڕی ١٤ ملیۆن و ٢٨٠ هەزار دۆلاری داوە بەو دوو کۆمپانیایە!! دەبێت لەماوەی گرێبەستەکەدا چەند بداتەوە؟

تێبینی : ئەم ژمارانە دەتوانرێت پشتی پێ ببەسرێت تاوکو حکومەت پێچەوانەکەی دەسەلمێنێت. 
شیکردنەوکە دەتوانم بڵێم لە نێوان ١ بۆ ٢% ئەگەری هەڵەی هەیە بەهۆی دەستنەکەوتنی زانیاری تەواو.
پسپۆڕی بەڕێوەبردنی نەوت و گاز 
شارەزای یاساو گرێبەستە نەوتییەکان


سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن