405وتار

زۆر بە کورتی.. کۆمپانیا نەوتییەکان بەدوای بەرژەوەندی خۆیان دەکەون

6/27/2022 6:35:00 PM
یادگار سدیق گەڵاڵی

▪️کۆمپانیا نەوتییەکان بەدوای بەرژەوەندی خۆیان دەکەون.
لەلایەک هەرێم هەیە و لەلایەکی تریش عێراق.

عێراق خاوەنی سیادەیەو دامەزرێنەر و دووەم گەورە بەرهەم هێنی ناو ئۆپیکە و پێگەی بەرچاوی هەیە لە بازاڕی وزەی جیهاندا. هەنگاوەکانی بەغداش پشت ئەستووری بە بڕیاری دادگا( بەدەر لە تێبینی لەسەر بڕیار و کاتەکەی) بڕیاری دادگاش لە ناوەندە نێودەوڵەتییەکان رێز لێگیراوە. ئەی هەرێم چی؟ خاوەنی کیانێکە لەناو لە ناو ئەو عێراقەدا.

کاتێک کۆمپانیاکانی نەوت بەرژەوەندیە کانیان پارێزراوتربێت لە بەغدا ئەو کات جارێکی تر بیر دەکەنەوە.. ئەوان بەرهەم و پشکیان لە بۆرسە لە هەمووشت لا گرنگترە.

▪️ئەو کۆمپانیا نەوتیانەی لە هەرێم کار دەکەن زۆرێکیان هەرێم تاکە شوێنی وەبەرهێنانیانە.

🔹 هەریەک لە کۆمپانیاکانی گەنێڵ ئەنێرجی، گۆڵف کیستۆن، شاماران، فۆرزا و وێستێرن زاگرۆس لە هیچ شوێنێکی ئەم دنیایە بەرهەمی نەوتیان نییە جگە لە کوردستان.
🔹دی ئێن ئۆ  لە هەرێم پشکی شێری هەیە و لە نەرویجیش بڕێک بەرهەمی هەیە.
🔹ئەوە کۆمپانیای کار تەواو لۆکاڵی و کوردیی.
🔹دانا گاز ئەگەر بخرێتە بەر بژاردەی هەرێم و بەغدا کامیان هەڵدەبژێرێت؟  بەتایبەت ئەگەر ئیمتیاز و بەڵێنی کارکردنی پێبدرێت لە حکومەتی فیدراڵ...
▪️ دەبێت وردتر و چەند جار بیربکرێتەوە کاتێک هەنگاوێک دەنرێت. هێوردکردنەوەی بارودۆخەکە لە بەرژەوەندی هەرێمە. 
فشارەکا چەندی ئابورییە ئەوەندەش سیاسییە و وڵاتانی ناوچەکە بەشێکن تێیدا و بۆ بەرگری لە نفوز و بەرژەوەندی ئابوری و سیاسیان ئەم فشارانە دەکەن، ئەڵقە لاوازەکەش هەرێمە.
متمانەی هاوڵاتی هەرێم بە حکومەت( یەکێتی و پارتی) و بڕیارەکان و داواکارییەکانی لە ئاستێکدایە کەس حەسودی پێ نابات. بەمانایەکی تر متمانەی شەقام لە نزمترین ئاستدایە.
 بۆیە هەرێم (یەکێتی و پارتی) دەبێت زۆر بە حەکیمانە تر مامەڵەبکات و نەبێتە هۆکاری ئاڵۆزتر کردنی بارودۆخەکە.


سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن