249وتار

مانۆڕی میلیشیا یان حزب..

8/9/2022 10:10:00 AM
کاروان کازم



یاسای پارتە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان ژمارە ١٧ی ساڵی ١٩٩٣ لەماددەی ١٥ برگەی سێهەمیدا بەڕوونی هاتووە کە نابێ و قەدەغەیە حزبی سیاسی مۆڵەتپێدراو: کە دامودەزگای سەربازی و شێوە سەربازی نەبێ و لێی قەدەغەیە کە چەکی بەپێچەوانەی یاساوە هەبێ".
بەپێی یاسای ناوبراو وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم بەرپرسە لەپێدانی مۆڵەتی فەرمی بە حزبە سیاسیەکان و ئەو وەزارەتەو دامودەزگاکانی چاودێری جێبەجێکردنی یاسای ئەحزابن لەهەرێم.کەوابوو هەرپارتێکی سیاسی چەک و جبەخانەی هەبێت لەدەرەوەی مەنزومەی پێشمەرگەو وەزارەتی ناوخۆ دەبێتە هێزێکی نانیزامی بەرگی(میلیشیا)دەکرێتە بەری.
حزبی سۆشیالیست دیموکراتی کوردستان ساڵانەو لە ٨ی مانگی ئابدا ساڵوەگەڕی دامەزراندنی خۆی دەکاتەوە و وەک نەریتی ساڵانەی خۆی ژمارەیەک ئامێرو کەرەستەی  سەربازی بەناو گوندی گوڵەخانە دێنێ و دەبات و بەمانۆڕی سەربازی ناوزەندی دەکات.

باشە مانۆڕی سەربازی و حزبی سیاسی چی یەکترن؟

باشە وەزارەتی پێشمەرگەو وەزیرەکەی چ کارەن کە حزبی سیاسی بە رۆژی ڕووناک هامەرو جێبی عەسکەری و مەدفەعی و تراکتۆری سفر کیلۆمەتر لەدەشتی شارەزووره دێنن و دەبەن ؟

وەزارەتی ناوخۆو وەزیرەکەی درکیان بەوەنەکردووە ئەم مانۆڕەی گوڵەخانە پێچەوانەی دەقی یاسای ئەحزابەو ئاشتی کۆمەڵایەتی دەخاتە مەترسیەوە؟

ئەم مانۆڕە حزبیە بەناوی ساڵیادی حزبێکی سۆشیال دیموکراتەوە ئەگەر چی روویەکی کۆمیدیاو گاڵتەئامێزی بەخشیوەتە کارەکە، بەڵام رۆژێک دێت حزبەکانی ترو خاوەن نفوزە چەکداری و خێڵەکیەکانی تریش دەیکەنە نەریت و ئەوکات دوورنیە تانک و زریپۆش و هێلیکۆپتەرو سویخۆو ئێف ١٦ی تیاببینین.

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن