گێــچـەڵی سێکسی لەڕێگای تەکنەلۆژیاوە لە شوێنی کار
12/6/2021 6:36:00 PM
بەهرە محەمەد
گێچەڵی سێکسی دیاردەیەکی دیاری جیهانە لە زۆربەی شوێنی کار و دام و دەزگا و ڕێکخراوەکان ئەنجام دەدرێ، پیاوان بەرانبەر ژنان ڕێژەکەی لە (٢٥٪ تا ٨٥٪)ە.
پێچەوانەکەشی کە ژن بەرامبەر پیاودەیکات ڕێژەی لە ١٠٪یە، کە بەشیوازی جیاجیا ئەنجام دەدرێت، لەجۆری ، قسەکردن ، بەکارهێنانی پێگەی ئیداری بۆ هەراسانکردنی سێکسی کە دەچێتە چوارچێوەی ئاڵوگۆڕی ماف بەرامبەر گێچەڵکردنیەوە.
لەو ئامارانە ، لە ٧٢٪ کەیسەکان تۆمار دەکەین بەشەکەیتر لەبەر هۆکاری جیا جیا پشتگوێ دەخرێت.
یەکێک لە شێوازە دیارەکانی ئەم سەردەمەی ئێستا لەرێگەی تەکنەلۆژیا و ئینتەرنێت و سۆشیال میدیا و شاشەی بچوکەوەیە ، کە ئەمجۆرەیان مەترسیدارترین و بە بەربڵاوترین جۆری گێچەڵی سیکسی پێ ئەنجام دەدرێت لەم سەردەمەدا.
بەرەوەپێش چوونی تەکنەلۆژیا خراپ بەکارهێنانی ئامێراکانی پەیوەندی ، بۆشایی یاسایی بۆ لێپرسینەوە، لاوازی هونەری بۆ بەداواداچون و کەشفکردنی سەرچاوەی تەکنەلۆژی گێچەڵکارەکان هۆکاری سەرەکی فراوانبونی مەترسیەکانی گێچەڵی سێکسین بەتایبەتی لەو وڵاتانەی کە ئاستی هۆشیاری کۆمەڵایەتی و پێگەیشتنی دیموکراسیی و سەروەری یاسا تیایاندا سەرتایی و ناکامڵە.
جۆرەکانی گێچەڵکردنی سێکسی لەڕێگای تەکنەلۆژیاوە.
١ – تۆمارکردنی دەنگ و وێنە و گرتەی ڤیدیۆی بەمەبەستی هەڕەشە و هەراسانکردن.
٢ – پەیوەندیکردن و بێزارکردن لەڕێگای ئامێرەکانی پەیوەندی بەژمارەی نەناسراوو بێ ئەدرەسەوە.
٣ – بڵاوکردنەوە و ناوزڕاندنی کارمەند یان هاوکار لەڕێگەی پەیج و ڵاپەڕەی فەیکی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانەوە.
٤ – سودبینین لە بەرەوپێش چونەکانی تەنەکنەلۆژیا بەتایبەتی فۆتۆشۆپ و پرۆگرامەکانی مۆنتاژی دەنگ بەمەبەستی گۆڕینی ڕوخسار و دەنگی قوربانیەکانەوە.
٥ – ناردنی نامە یان فۆتۆ یان ڤیدیۆ کە ئاماژە و ئیحای سێکسی و ناوەڕۆکی نەشیاوی وەک هەوڵی کردنەوەی کەناڵی پەیوەندی.
٦ – هەوڵدان بۆ هاککردن و بردنی ئەکاونت و پێگەی تایبەتی قوربانیەکان بۆ هەراسانکردنی سێکسی
هۆشیارکردنەوە،
1 – گێچەڵی سێکسی جگەلەوەی نەریتێکی بەدە ، سەرپێچی یاسایشە و کارێکی ئاسای نییە وەک هەندێک کەس لێی تێگەیشتون و بەمافی خۆیانی دەزانن، بۆیە هۆشیاری یاسایی لەو ڕوەوە گرنگە.
2 – لە حاڵەتی ڕودانی هەرجۆرە گێچەڵێکی سێکسیدا دەبێت ئاگادارکردنەوەی هەبێت لەشوێنی کارەکەی و جارەسەر پشتگوێخستن نییە، واتا هۆشیاری بەرەنگاربونەوە بەهەڵوێست نەک بێدەنگی.
3 – زۆرگرنگە وردەکاری هەرگێچەڵێکی سێکسی تۆماربکرێ و بەگوێرەی جۆری گێچەڵەکە ئاستەکەی بەدۆکۆمێنتی نوسراو یاداشت بکرێ.
4- دەبێ دامەزراوەکان و جێگای کار ، هەماهەنگ و هاوکاربن بۆ بەجێ گەیاندنی سزای هەر گێچەڵکارێک دوای یەکلابوونەوەی تۆمەتەکە لەسەری.
چارەسەرەکان
●گرنگە دامەزراوەکان لەڕێگەی بڵاوکردنەوەی هۆشیاریکردنەوە وە تاوانی گێچەڵی سێکسی ڕونبکەنەوە بۆستافەکانیان.
●دەبێ سود لە تەکنەلۆژیا وەربگیرێ بۆ سنوردارکردنی گێچەڵی سێکسی بەتایبەتی کردنەوەی ئەبڵیکەیشنی تایبەت بە تۆماری هەراسانکردنەکان.
●کردنەوەی پەیج و پێگەی تایبەت بە هۆشیارکرندوەی دژی هەراسانکردن لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بەگشتی