14874وتار

جاڕنامەی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی ١٠-١٢-١٩٤٨

12/10/2020 12:01:00 PM
بەهرە محەمەد

مرۆڤ هەر لەسەرەتای دروست بونیەوە، ناڵاندویەتی بەدەست زەوت کردنی مافەکانی بەپێی نەتەوە و شێوازی ژینگەکەی و سەردەمەکانی ژیانی، جۆرەکانی قۆرخ کردنی ئازادی زۆر بوون لە دیارترینیان کڕین و فرۆشتن و بەکۆیلە کردنیان، زۆری سەعاتی کارکردن بە بەرامبەر تەنها نان خواردن.

  لە ١٠-١٢-١٩٤٨ جارنامەی مافی مرۆڤ بەکۆی دەنگ لە نەتەوە یەکگرتوەکان مۆرکرا، کە ٣٠ خاڵی سەرەکی لەخۆ دەگرتبوو وە کاری پێکرا لە هه موو وڵاتە ئەندامەکان، دیارترین و گرنگترینیان مافی پەنابەری بوو، کە هه رمرۆڤێک بە هۆکاری کێشەی سیاسی نەتوانی لەوڵاتی خۆییبژی مافی پەنابەری هه یە بۆ پاراستنی سەرو کەرامەتیان.

ئەم جاڕنامەیە کاری باشی ئەنجامداوەو وە تا ئێستاش کاری پێدەکرێت بۆ مرۆڤەکان بەگشتی و ژن و منداڵ بەتایبەتی و گرنگی تایبەتی دا بە کەم ئەندام و پاشماوەی جەنگی جیهانی یەکەم و دووەم بڕگەکانی ئەم جاڕنامە نێو دەوڵەتییە دەڵێ مرۆڤ دەبێت ئازاد بێت و بەیەکسانی بژیت بەبێ ڕەچاوکردنی ڕەنگ، ڕەگەز، دین، زمان، و بیرو ڕای سیاسی بەنەمان و سەلامەتی بکات.

دوور لە دڵەڕاوکێ و نا بێ کەس کۆیلەی کەس بێت بە هه ر پاساوێک بێت وە دەبێ هه موو کەس مرۆڤ بوونی پێناسەبکرێت کە مرۆڤ پێش یاسا سوکایەتی ڵێدان کەمکردنەوەی کەسایەتی لەلایەن هه رکەس و لایەنێک قەدەغەکرا. کەس نابێت بە هیچ پاساوێک بگیری وە دوپاتی کردەوە هەموو کەس بێ تاوانە تا تاوانەکەی بەیاسا بەسەردا دەدرێ وە مرۆڤ ئازادە لەکوێ بژی وڵاتی خۆی یاخوود دەرەوەی وڵاتی خۆی وە ئازادە کەی دەگەڕێتەوە ووڵاتی خۆی لە هه رتەمەنێک ئەتوانێت خێزان دروست بکات لە هه ر دین و ڕنگ و وڵاتێک بێت وە هه موو کەس حەقی ئەوەی هه یە خانووی خۆی هه بێت لە هه رشوێنێک بیەوێت مرۆڤ دەبێت زەمانی نیشتمانی هه بێت هه موو مرۆڤێک بۆی هه یە هه رکارێک حەزی لێ بێت بیکات وە کارکردن یاسای تایبەتی بۆدەکرد لە ٨ سەعات تێپەڕ نەکات لە ٥ ڕۆژ زیاتر نەبێت وە لە بەینی کارکردنەکەی یەک کات ژمێر پشووی پێبدرێت.

ئەمانە بەشێک بوون کەلەو ٣٠ خاڵە وە هەرکەس سەرپێچی ئەم خاڵانە بکات تەشی سزای سیاسی دەبێت، ئەم خاڵانە ستاندارتی ژیانی ئاسایی هه ر مرۆڤێکە لە هەر جێگایەک بژیی. هەڵبەت بەجیا لەهەر سەرنج و ڕەخنەیەک کە لەهەر ڕوانگەیەکەوە هەبێت بۆ ناوەڕۆکی ئەم بڕیارنامەیەو بڕگەکانی، وهەروەها بۆ ئامانجی سیاسی دەسپێشکەران و بانگێشکارانی و، ئەو هەلومەرجە گشتییەی کە بڕیارنامەکەی تیا بەدەستهات و بڵاوکرایەوە، بەڵام ئەگەر چاوێک بخشێنین بە دۆخی مافەکانی مرۆڤ، دەبینین کە مرۆڤ و مرۆڤایەتی دوای حەفتا و دوو ساڵ لەوپەڕی بێمافیدا دەژین. ئەم بێمافی یە ڕەهایە بە تایبەتی دوای ئاڵوگۆڕە سیاسییە گەورە جیهانییەکانی کۆتایی نەوەتەکان و، تیژ کردنەوەی بانگەشەی بەرگری لە مافەکانی مرۆڤ لەلایەن دەوڵەتە زلهێزەکانەوە، بە تایبەتی ئەمریکا، ڕاستی یەکی ڕون و ئاشکرایە. گەر بەراوردێک بکەین ئەوەی ئەگوزەرێ لە هه رێمی کوردستان لەسەر ئەم بنەمایانە پێشێلکاری زۆرە بەرامبەر مرۆڤەکان لەڕووی سیاسیەوە وە لەڕووی مافە هه رە سەرەتاییەکان مرۆڤ کە مووچەیە و پێدانی مووچە واجبە نەک خێر وە مرۆڤ ئازادە داوای مافی خۆیی بکات و لەسەر داوای ڕەوایی خۆیی خۆپیشاندان بکات بۆ ئەوەی دەنگی بگاتە شوێنی پێویست و ئاسایی نیە بەنایاسایی ڕوبەڕوویان بیبنەوە و توندو تیژی بەکار بهێنرێت وون بکرین و ئازار بدرێن کەواتە لەدوو لاوە مافی خوراوە هەم بێ موو چەو هه م ئازار و وون کردن. شایانی باسه‌، رۆژی جیهانی مافی مرۆڤ له‌ 10ی كانونی یه‌كه‌می هه‌موو ساڵێك یادی ده‌كرێته‌وه‌. له‌ 1948 دا ئه‌نجومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان جاڕنامه‌ی مافی مرۆڤی په‌سه‌ند كردو له‌ 1950شدا ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ بڕیاری ژماره 432 ده‌ركرد كه‌ داوای یادكردنه‌وه‌ی ساڵانه‌ی ئه‌و ڕۆژه‌ی له‌ هه‌موو وڵاتان و رێكخراوه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كات.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن