متمانە و ژن
7/3/2021 11:41:00 AM
بەهرە محەمەد
متمانە ئەو هێزە کاريگەرە نەبينراوەيە کە کەسايەتی بۆ ههردوو رهگهزی مرۆڤ دروست دەکات.
هێشتا لای ههندێك خانهواده؛ کچ لە يەکەم ڕۆژی لە دايک بوونی دڵنەوایی دايکی دەدرێتەوە بە وەی کچی بووە و، ئیدیۆمی كۆمهڵایهتی "بە خوشکی برا بێت" هێشتا له یادگهو زیهنی ههمووماندا كاڵنهبۆتهوه. ئەمە يەکەم سەرەتايە کە کچ بە کەم سەير دەکرێت. لهكاتێكدا کچ یان کوڕ جیاوازی نيە و ویستی خوا یه بهكام رهگهزیان لهدایك بێت.
پاش گەورەبوونی هەميشە كارهكتهری پله دووی ماڵەکەيەتی لەگەڵ براکەی بەو شێوازەی مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت لە ناخەوە خۆی بەکەم و ڕوخاوو دەزانێت، لەبەر ئەوەی کچە نابێ تەنها بڕواتە دەرەوە، نابێ سەفەر بکات، لەگەڵ کەمترين کەس قسە بکات، زۆر پێنەکەنێ جلەکەی زۆرترين داپۆشراوو تەسک نەبێت، هەموو ئەمانەو زياتريش لە هەمان کات براکەی ئازادە هەرچی بکات وە هەميشە لەژێر هەرەشەی دايکيەتی کە بە ترساندنی لە باوکی ياخود برای گەورەی وە هەتا برا بچووکەکەشی...
کە ئەمانە وا لە کچ دەکات هەميشە بترسێ و لە دڵە ڕاوکێوو بێ متمانەیی بژی...
کاتێک ژيانی هاوسەرێتی پێکدێنێت خۆی و بەختی دەست چ پياوێک دەکەوێت وە ئەو پياوە پەروەردەی چ جۆرە ژنێکە، گەر بە دەگمەن پەروەردەی ژنێکی بەهێزوو بە توانا بێت ئەوە گريمانەيە..
جا کاتێک مناڵی دەبێت هەمان سيناريۆ دوبارە دەبێتەوە کە لەگەڵ خۆی کراوە...
بێ متمانەيی مرۆڤ لە ناخی خۆيدا خەتەر ناکترين هەستی مرۆڤە دارمان و داڕوخانی ناخی مرۆڤە، مرۆڤی ڕوخاو هيچ هێزێک دروستی ناکاتەوە تەنها خۆی نەبێت...
متمانەو لێکەوتەکانی:
لە بێمتمانەيی لێکەوتەی لێ دروست دەبێت، کە دەبێتە هۆی شێواندنی کۆمەڵگا، بۆ نموونە چەند ئاستی ووشياريت زۆر بێت کە بێمتمانە بوويت بەخۆت پێش ناکەويت توانا و متمانە پێکەوە کار دەکەن بۆ سەرکەوتن...
ژن کاتێک متمانە بە خۆی ناکات هەميشە پياوێک بە پاڵپشت و پەنای خۆی دەزانێ وە دەبێتە سەرەتايەک بۆ کێشە کۆمەڵايەتيەکان دەبێتە کاڵايەک کە هۆکارەکەی نازانێ بۆ وای بەسەر هاتووە، زۆر جار لێکەوتەی بێ ڕەوشتی پەيوەندی بەرفراوان لەشفرۆشی زۆر کاری نابەجێی تر...ياخوود دەبێتە خەمۆکی نەخۆشی خۆکوشتن هتد...
پەروەردە پێويستە جگە لە وانەی فێرکردن يەکێک لە بەرنامەکانی بە تايبەت دوای دوانزە ساڵی دروست کردنی کەسايەتی بێت کە مافەکانی وەک مرۆڤ بزانێت چی مافيەتی و چی مافی نيە وەک مرۆڤ کە دەژی چۆن بژی لە حەزوو خولياکانی خۆی تێبگات بۆ نمونە گەر دەيەوێ نيگار کێش بێت با ڕازی نەبێت بە زۆر ببێتە پزيشک وە پێداگر بێت لەسەر خواستەکانی و داهاتووی خۆی، ببێتە سەرەتايەک بۆ متمانە بە خۆ بوونی گەر کەم و کوريەکيش لە پەروەردەی ماڵەوەی بێت..
دايک هەر کاری ئەوە نيە تەنها نان بۆ مناڵەکانی دابين کات و لە کاتی خۆی بيخەوێنێ بەڵکوو دەبێت کەسايەتي و متمانەی بۆ دروست بکات بۆ ئەوەی مرۆڤێک بێتە کۆمەڵگاوە متمانەو بڕوای بە خۆی بێت...