447وتار

مووچە لەنێوان هەرێم و بەغدا.. شیوەنەكە "بۆ ھەریسە یان بۆ حوسەین "؟

11/22/2020 10:39:00 AM
ئاسۆ عوسمان

سیاسەت زانستێکە وەک ھەر زانستێکی دیکە ، وەک دەستەواژەیەكییش  سیاسەت بریتییە لە " چاودێری کردنی کاروباری ووڵات لە دەرەوە و نێوخۆدا ". وەک ڕاپەڕاندن بریتییە لەوەی کە " کێ چی دەست دەکەوێت  و کەی و چۆن ...؟ واتە دابەشکردنی داھات بەسەر تاکەکانی کۆمەڵگا لە ڕێگەی یاساو دەسەلاتەوە ،بەشێوەیەکی گشتی دەکرێ بریتیبێ لە لێکۆڵینەوەی بابەتیانە و گۆڕینی واقعی سیاسی لەسەر بنەمای ڕەچاوکردنی بەرژەوەندییەکان و لەبەرچاو گرتنی تواناکانی بەردەست  بەڵام نەک تەسلیم بوون بە ئەمری واقع و زۆرینەو كەمینە..


لەپرۆژەیاسای قەرزدا، پەرلەمانتارانی شیعە وسوننە ،دژی بەرژەوەندییەكانی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەنگیاندا و بەئێستاشەوە هەڕەشە لەحكومەتەكەی كازمی دەكەن كەنابێت پاپەند بێت بەورێكەوتنەی كەلەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان هەیەتی بۆناردنی ئەو" 320" ملیاردینارە بۆموچەخۆرانی هەرێمی كوردستان....! لەپرۆسەی دەنگدان بەپرۆژەیاسای قەرزهیچ حیسایێك یان هەیبەتێك بۆئەوپەرلەمتارە كوردانە دانەنرا كەهەمیشە لەشاشە ی تیڤیەكانەوە گۆرانیان بەسەر باڵای حكومەت وپەرلەمانی عێراقدا دەگووت.


پەرلەمانتارانی فراکسیۆنە شیعی و سوننیەكان سیاسەت دەكەن و بەرژەوەندییە سیاسیەكانیان ئەوەیان لێدەخوازێت كەهەمیشە دژی بەرژەوەندییە ئابوری و سیاسیی و نەتەوەییەكانی كوردستان بن.... ئەوپەرلەمانتارە كوردانەشی ئەمرۆ بەهاو كاری پەرلەمانتارانی  "عەرەب" ،واژۆیان بۆپرۆژەیاسایی پێدانی  راستەوخۆی موچەی موچەخۆرانی هەرێم لەلایەن حكومەتی ناوەندیەوە كۆكردۆتەوە یان بەرژەوەندی و ئەجيندای عێراقی عەرەبی جێبەجێ‌ دەكەن یان لە و مەسجەسیاسیەی عێراقی عەرەبی تێنەگەیشتوون كە لەپرۆژەیاسای قەرزدا بۆهەرێمی كوردستانیان نارد ...!! كەهەركامێكیان بێت كارەساتێكی گەورەیە و ئاكامی مەترسیدار روو بەرووی خۆیان وهەرێمی كوردستانیش دەكاتەوە......!


حكومەتی ناوەندی و فراكسێۆنە شیعیەكانی عێراق ئەوراستیە باشدەزانن كەناتوانن بازبەسەر یاساكار پێكراو ماددە دەستورییەكاندا بنێن و هەرپرۆژەیاسایەكیش ئەگەر لەپەرلەمان دەنگی  پێبدرێت و دژی بەندەكانی دەستوری هەمیشەی بێت لەدادگای فیدراڵی هەڵدەوەشێندرێتەوەوكاری پێناكرێت.


بەپێی دەستوری عێراق ماددەكانی" 117 و 121 و 115 "هەرێمی كوردستان قەوارەیەكی دەستورییەو حكومەتی ناوەندی بەفەرمی لەگەڵ دامەزراوەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان مامەڵەدەكات..... دەستوریی عێراقیش بەهیچ شێوەیەك رێگە بە پرۆژەیاسایەكی لەم شێوەیە نادات .....؟! جگەلەریگرییە دەستوری و یاسییەكان بۆپرۆژەیاسایەكی لەم شێوەیە دەبێت ئەوپرسیارەش لەو پەرلەمانتارە كوردانە بكرێت كەهەربەراست دۆخی خراپی دارای عێراق رێگە بەوەدەدات مانگانە" 750" ملیار دینار بەبێ‌ هچ بەرامبەرێك بدرێتە  مووچە خۆرانی هەرێم ....؟ّ! هەربەراست ئەو پەرلەمانتارانەی دۆێنێ‌ دژی ناردنی  " 320" ملیاردینارەكەی هەرێم بوون  چۆنە ئیستا واژۆی ئەوەدەكەن حكومەت بەبێ‌ هیچ بەرامبەرێك  ئەوپارە زۆرە بداتە فەرمان بەرانی هەرێم...؟!!
شیوەنەكە  "بۆ ھەریسە یان بۆ حوسەین "؟       

                           
   ھەریسە جۆرە خواردنێکە لە گەنمی کوتراو "بە خڕی یان وورد کراوی" لەگەڵ گۆشت و دونگ و دارچین و بەھاراتی دیکە ئامادە دەکرێ ،و بە کوڵاوی دەخورێت بۆ ھەموو ژەمەکان و کاتی ئاسایی دەبێت، بەڵام لای شیعەکان تایبەت کراوە بە ڕۆژانی "عاشورا" ڕۆژی شەھید بوونی پێشەوا حوسەینی کوڕی عەلی کوڕی" ئەبو تالیب"  لەوێدا خێرخوازانی شیعە مەزھەب بەبێ بەرامبەر و بە نیازی دەستکەوتنی پاداشتی خودایی ، دەیدەنە زیارەتکارانی مەزارە پیرۆزەکانیان لە کەربەلا و نەجەف . کە ژمارەیان ھەندێ کات لە ملیۆن تێدەپەرێت ،. خەڵكانێك  كەلەپێناوی بەدەستهینانی  زیاتردان ئەگەر لەسەر حسابی  خۆیان و خەڵكیی تریش بێت ،  یان بەھەر ھۆکارێک داوای بەشی زیاتر بكەن  ، لەساتەوەختی  زیارەت و شین گێڕانەکەدا لە خەڵکانی دیکە بە کوڵتر دەگریێن و فرمێسکی تیمساحانەیان لەهەموان زۆرترە.


ھەتا ئێرە پێناسەیەکی ھەریسەیە . بەڵام بابپرسین دوای ئەو راستیانەی سەرەوە ئەم پەرلەمانتارە كوردانەی بەغداو ئەو پەرلەمانتارەعەرەبانەی واژۆیان لەسەر ئەم پرۆژەیاسایەكردووە لەدڵسۆزی و خەمخۆری موچەخۆرانی هەرێمە یان هەرلایەكیان شینەكەیان بۆهەریسە كە ی خۆیانە ....؟! 
ئەوەی دەگەریتەوە بۆپەرلەمنتارە كوردەكان دەیانەوێت بەم هەنگاوە خۆیان وەكو پاڵەوان و خەمخۆری موچە خۆرانی هەرێم نیشانبدەن و لەم رێگایەشەوە ئامادەكاری بكەن بۆ دوو بارە خۆكاندیدكردنەوەیان بۆ هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراق  و سۆزو دەنگی خەڵكی كوردستان  بەدەستبهێننەو ە.


بۆپەرلەمانتاران و فراكسیۆنە عەرەبیەكانیش ئەم پرۆژەیاسایە دەرفەتێكی باشە بۆلێدان لەقەوارەی دەستوری هەرێمی كوردستان و دوریشنیە لەگەڵی برۆن تائاستی پەسەندكردنی لەناو پەرلەماندا و لەكۆتایشدا بیبەستنەوە بە داهاتی نەوتی و نانەوتیەكانی  كوردستان و كێشەكە بگەرێنەوە خاڵی سفرو كوردووتەنی كلاوێكی گەورەتر بكەنە سەر ئەم پەرلەمانتارە كوردانە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن