352وتار

ئاڵا و قەیران

12/20/2020 11:44:00 PM
ئاسۆ عوسمان



ئەمساڵ رۆژی ئاڵا ش بووە بەشێک لەخەمی نەبڕاوەی ناكۆكیی و دابەشبونی   سیاسی  و لێکەوتەکانی دەوڵەتداریی .جیاواز لەسالانی رابردوو ئەوەی بۆتە تێبینی بەشێك لەدەزگاو کەناڵەکانی راگەیاند خۆیان بەدوورگرت لەباسکردن ویاد كردنەوەی . نیگەرانی و دەنگ بەرزکردنەوەی بەشێک لەخەلکی کەوەک ھەموو پرسەکانی دی بونە یار و نەیاری یەکتری ...

بەشێک لەهێزەكانی ئۆپۆزیسیۆن نەک بایەخیان بەم رۆژە نەدا ،بەلکو رەخنەی توند یشیان گرتووە...؟ وەکو ئاڵاكە بەهی خۆیان نەزانن و دەڵێن: ڕۆژێک بۆ ئەو ئاڵایە ناتوانێت هەیبەت و هێز ببەخشێت بە ئاڵاکەو بە هەڵگری ئاڵاکان.....!

بەشێکیتر رۆژی ئاڵایان بەستۆتەوە بەقەیرانەكانی ئەمرۆی كوردستانەوەو كردیان  بەدەرفەتێك  بۆلێدان  لەرەمزە نیشتیمانییەكان كەلەبنەمادا رەمزە نەتەوەییەكان موڵكی  نەتەوەیەكە نەك هیچ حزب و  هێزێكی سیاسی ،لەزۆر ێك لەوڵاتان قەیرانی سیاسی و  ئابوری  زۆر قوڵ و كوشندە بوونیان هەبووە بەلام هیچ كات لای ئۆپۆزیسیۆن و خەڵكی نارازی ئەو گەل و نەتەوانە قەیرانەكان نە بۆتە بەهانە بۆ سوكایەتی بەبەها نیشتیمانی و نەتەوەییەكان....... راستە خەڵكانێك لەژێر سێبەری ئەم ئاڵایەدا گەندەڵیانكردووەو سامانێكی زۆری  ناشەرعیان كۆكردۆتەوەو ژیانێکی شاهانە  دەگوزەرێنن  ،کە زۆرینەی خەلکی بە خەونیش نایبینێت....! لێ‌ نادرووستە بەهۆی قەیرانەكانی   ئەمرۆی كوردستانەوە واوێنای رۆژی ئاڵا بكرێت كەسێبەری بۆ ھەموان وەک یەک یەکسان نەبوە وسێبەرەکەی هەمومانی وەک یەک نەگرتۆتەوە چوون ئاڵای كوردستان لەكۆماری مەهابادەوە تائەمرۆمان پەرچەمی خەبات و قوربانیدانی نەتەوەیەكە و، قەیرانەكانيش  دێن و دەرۆن حزبەكانیش هەروا ....بەلام ئاڵاوهەموورەمزە نیشتیمانییەكان ناسنامەو موڵكی نەتەوەیەونەوە دوای نەوەپێویستە بەشكۆوەیادی بكاتەوەو پارێزگاری لێبكات ......ھەرچەندە ئەوانەی رەخنەیان گرتووەو ئەوانەشی رۆژی ئاڵا یان یاد کردەوە دەزانن کە ئاڵا دورشم و ڕەمزی گەورەی و کەرامەتی نیشتیمانە و ئەو پارچە قوماشە کە بە ڕەنگ و ڕەمز و ھێمای پڕ وردەکاری نەخشێنراوە کە ھەر یەکەیان ئاماژەی مێژوو و سەروەری ووڵات و ڕەوایەتی حەزو ھیواکانی داھاتووی ئەوانە...........

ئاڵا لەدیرۆکی مرۆڤایەتیدا
رنگە سەر چاوەیەک یان کەس نەبێ بتوانێ بە ڕاستی و دورستی مێژووی بەکارھێنانی ئاڵا لە مێژووی مرۆڤایەتی دیاری بکا ، ئەوەی ھەیە مەزەندە دەکرێت کە ھەر لە قۆناغە سەرەتاییەکانی کۆمەڵی مرۆڤایەتی وەک ئامرازێک بۆ دانەبڕان و یەکدی ناسینەوە بە بەستنی کلکی ئەسپ یان ڕێوی لەسەری ڕمەکانیان بەکارھاتووه........ وەک سەرچاوە مێژوویەکان باسی دەکەن چینییەکان یەکەم کەس بوون کە پەڕۆیان بۆ دورستکردنی ئاڵا لە ساڵی (١١٠٠ )پێش زایین بەکارھێناوە ، دواتریش لە سەردەمی فیرعەونەکان بە کێشانی وێنەی خۆر و باز و ئاسک و . . . لەسەر ئاڵاکانیان وردەکاری و ئاڵۆزی زیاتریان بەسەرداھێنا .  لەدوای ئەوانیش بابلی و ئاشووری و ئارامی و ئەوانیتر ھەر یەکەیان ئاڵای تایبەتییان ھەبووە. موسڵمانەکانیش ھەر لە سەرەتای ھاتنی ئایینی ئیسلام ھەتا کۆتایی خەلافەتی عوسمانی ئاڵای جیا جیا و بە ناوی جیا جیان ھەبووە . بە شێوەیەکی گشتی کۆبوونەوەی ڕۆح و خەیاڵی خەڵکی کوردستان بۆ گەیشتن بە لایەنی کەمی خواست و مافە نەتەوەییەکان لە ژێر سایە و سێبەری بەھای مەعنەوی  ئاڵای کوردستان بۆ ئێمەی کورد زۆر گرنگە چون لەگەڵ سەرھەڵبڕین و یەکەم نیگا بۆ ئاڵا کوردستان لە چەند چرکەیەکدا چیرۆکی تەمەنێکی دوورودرێژی ڕابردووت بە ووردەکاری تاڵی و شیرینی زۆرەوە دێنێتەوە بەر یاد و خەیاڵ و لەو چەند چرکەیەدا بەھای مەعنەوی ئاڵاکە لە ھەموو کاتێک باشتر دیار دەبێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن