لە نێوان رۆژنامەنوس و هاوڵاتیی رۆژنامەنوسدا
7/1/2020 2:55:00 PM
ژینۆ محەمەد
له رۆژگاری ئەمڕۆماندا بەهۆی بەربڵاوی سۆشیاڵ میدیا‌و بەردەست بوونی سمارتفۆن، شێوازی کاری میدیایی تا رادەیەکی زۆر گۆڕانکاریی بەسەردا هاتووە. لە ئێستادا هەموو هاوڵاتیەک لانیکەم خاوەنی پلاتفۆرمێکی سۆشیاڵ میدیا و سمارتفۆنێکە کە خاوەنی پرۆسەیەکی بچوککراوەی بەرهەمهێنانی میدیاییە هەربۆیە زۆرێک لە رووداوەکان هاوڵاتیانی ئاسایی زووتر لە رۆژنامەنوس و دەزگا میدیاییەکان دەتوانێت ڤیدیۆی رووداوەکە بگرن و لە فەیسبوک یان هەر پلاتفۆرمێکی سۆشیاڵ میدیا بڵاویدەکاتەوە،
بەڵام هەرچۆنێک شێوازی میدیایی گۆڕانی بەسەردا بێ دوجار پیشەی رۆژنامەنوسی خاوەنی تایبەتمەندی و سیما‌و روخساری پیشەییانەی خۆیەتی. تەنها بڵاوکردنەوەی پۆست و بۆچوون و شرۆڤەو تەنانەت ڤیدیۆی تایبەتی رووداوەکانیش ناتکاتە رۆژنامەنووس.
بەڵام بە داخەوە سۆشیاڵ میدیا خۆی کاریگەری نەرێنی کردۆتە سەر خودی رۆژنامەنوسانیش بەوەی کە زۆرێکیان سنورەکانی رۆژنامەنوسییان بەزاندووەو چوونەتە سنوری ئەوەی پێی دەوترێ هاوڵاتیی رۆژنامەنووس(سیتیزن جۆرنالیست ) ئەمەش وا دەکات رۆژنامەنووس گوێ بە هەندێ پێودانگ و بنەمای پیشەیی نەدا. بۆ نمونە لە رۆژنامەنوسی پیشەییدا بنەمایەکی ئەساسی هەیە کە هیچ هەواڵێک بڵاو ناکرێتەوە ئەگەر دوو سەرچاوەی سەربەخۆ پشت راستی نەکەنەوە بەڵام ئەمڕۆ رۆژنامەنووس خێراتر لە هاوڵاتییە ئاساییەکە هەرچی بیست بێ بەدواداچوون بڵاوی دەکاتەوە ئەوەش لەسەرەتاییترین دەرەنجامدا خەڵک متمانە بە دەزگا میدیاییەکان لە دەست دەدات. ئەمە ئەگەر بابەتەکە زانیاری بێت بەڵام ئەمڕۆ رۆژنامەنوسان کێبرکێیانە لەسەر پێشکەشکردنی بیروڕاو شرۆڤەو لێکدانەوەی شەخسی کورت مەوداو کاڵوکرچ بۆ رووداوەکان کە جگە لە دروستکردنی ژاوەژاوو تێکدانی میزاجی گشتی هیچ شتێکی دیکە بەرجەستە ناکات.
بڵاوبوونەوەی خێرای سۆشیاڵ میدیا بزاڤی رۆژنامەگەریی کوردی هێناوەتە سەر خەرەندێکی ترسناک فەوزایەکی گەورە دروست بووەو هەر کەسەو هەڵدەستی دیجیتاڵ میدیا‌و سۆشیال میدیایەک قوت ئەکاتەوەو جگە لە کاری رووکەشانەی رۆژنامەنووسی هیچ شتێکی جدیی دیکەی تێدا بەدی ناکرێ بەراستی ئەمە پێچەوانەی ئەو بنەمایەشە کە رۆژنامەنووسیان ناو نابوو (مهنة المتاعب)له سه‌ده‌ی بیسته‌مداو له سه‌رده‌می ته‌کنه‌لۆجیاو خێرای له ڕوداوه‌کاندا، زۆرێک له خەڵک له دیدی جیاواز‌و تێڕوانینی خۆیان بۆ بابه‌ت و ڕوداوه‌کانی ڕۆژ لە سۆشیاڵ میدیا ئه‌نوسن و شرۆڤه‌ی ڕوداوه‌کان ئه‌که‌ن و ناوی لێئه‌نێن رۆژنامەنووسی!
پرسیاره‌که ئه‌وه‌یه، ئایا به‌مه ئه‌وترێت ڕۆژنامه‌نوس؟
بێ گومان نەخێر لە باشترین حاڵەتدا پێی دەوترێت (سیتیزن جۆرنالیست)لە لایەکی دیکەوە ئه‌گه‌ر له ڕابردودا سه‌ره‌کیترین ئه‌رکی ڕۆژنامه‌نوس گه‌یاندنی هه‌واڵ بوو بێت، ئەوا له ئێستادا له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندن و گۆڕانکاریه به‌رده‌وامه‌کانی ژیان ڕۆڵ و ئه‌رکی ئه‌میش گه‌وره‌تر بوه‌و پێشکەشکردنی چارەسەر بۆ ئاریشەکانیش بووەتە بەشێک لە کارەکانی.
رۆژنامەنووسان دەبێت تێ بگەن ئەوەی گۆڕانی بەسەردا هاتووە شێواز‌و میکانیزمەکانی بڵاوکردنەوەن ئەگه‌رنا بەرهەمهێنانی هەموو ژانرە جیاوازەکانی ڕۆژنامەنوسی هەمان بنەماو رێوشوێن و چوارچێوەی هەیە.
ئیدی لێره‌وه ئه‌رکێکی ئه‌خلاقی ئه‌که‌وێته سه‌رشانی تۆ، له‌به‌رامبه‌ر پێدان و گواسته‌وه‌ی هه‌واڵ و زانیاریه‌کان، ئه‌بێت زۆر پیشه‌ییانه و دور له چه‌واشه‌کاری و درۆ‌و هه‌ڵبه‌ستن ئه‌م ئه‌رکه به‌جێبهێنیت، بۆ ئه‌وه‌ی میسداقیه‌ت له‌ده‌ست نه‌ده‌یت، به‌داخه‌وه‌ی وه‌ک ئه‌و دۆخه‌ی که ئێستا میدیای کوردی پێدا گوزه‌ر ئه‌کات و بۆته هۆی کاڵبونه‌وه‌ی متمانه له نێوان میدیا‌و وه‌رگردا.
ڕاستر بدوێم" ورده نوسین و خوێندنه‌وه‌ی توتی ئاسا و ناتکاته ڕۆژنامه‌نوس!
هه‌ڵگری ئه‌و ناوه ئاسان نییه وه‌ک ئه‌وه‌ی ئێستا بۆته باو له کوردستان و دور له به‌هاو ئیتیک و ئه‌خلاق کار له‌سه‌ر ده‌رون و تێکدانی ته‌ونی کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌که‌ن. به‌شێکی که‌م نه‌بێت پیشه‌ییانه‌و پرۆفیشناڵانه ئه‌نوسێت و ئه‌دوێت" که ناتوانن ببنه فریاد ڕه‌سی ئه‌م هه‌موو سه‌رلێشێواوی هه‌ڵه ڕۆژنامه‌وانیانه.
حه‌سه‌ن قه‌ندی له‌و باوه‌ڕه‌دایه که "ڕۆژنامه‌وانی تایبه‌تمه‌ند به‌رزترین و باشترین قۆناغی ژیانی پرۆفیشناڵی ڕۆژنامه‌نوسێکه پاش تێپه‌ڕاندنی قۆناغه سه‌ره‌تاییه‌کانی کاری پیشه‌یی" له دونیای ئه‌مڕۆدا میدیا تیمی پسپۆڕی تایبه‌تمه‌ندیان هه‌یه‌و شرۆڤه‌و لێکدانه‌وه‌ی ڕوداوه‌کانی ڕۆژ ئه‌که‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بابه‌تیانه و ڕاستگۆیانه په‌یام و هه‌واڵ و زانیاریه‌کان بگه‌یه‌ننه وه‌رگر.
پۆڵ میله‌ر له گروپی ڕۆژنامه‌کانی گانت له ئه‌مریکا بۆ ڕۆژنامه‌نوس"لێهاتوی" به‌گرنگ ئه‌زانێت. هه‌ڵبه‌ت ڕۆژنامه‌نوس ئه‌بێت به توانا‌و پڕ وزه بێت و پڕ معریفه بێت، بۆ ئه‌وه‌ی ڕاستیه‌کان وه‌ک خۆی پیشان بدات، هه‌ر ئه‌مه‌یه پێی ئه‌وترێ ئه‌خلاقی کاری ڕۆژنامه‌وانی.
له ڕۆژگاری ئێستادا، کێبڕکێی گه‌وره له سه‌ر کاره گرنگه‌گان هه‌یه‌و میدیاش به‌شێکه له‌و کێبڕکێیه. ڕۆژنامه‌نوسی عاقڵ و وریا ئه‌و که‌سه‌یه که له پێناو ناو پۆست و مادده‌دا، په‌له‌قاژه‌ی ده‌رکه‌وتنی نه‌بێت و نه‌که‌وێته گه‌مه‌ی سیاسیه‌وه که هه‌موو شتێکی بۆگه‌ن کردوه به میدیاشه‌وه.