ژن له‌م بارگرانیه‌شدا هەر دەبێت بکرێتە ئامانج
4/12/2020 3:12:00 PM
ژینۆ محەمەد
هەمیشە ژن تارگێتێکی ئاسانە بۆ توندوتیژیی و دڕندەیی هەندێ لە ئینسانەکان، جا ئەوە ئەگەر ژنەکە لە دۆخێکی نائاساییدا بێ ئاسانتر دەبێتە قوربانی مرۆڤە برسیەکان، بە تایبەتی ئەوانەی بیرکردنەوەو دونیابینیان هێشتا غەریزەی ئاژەڵیی تێنەپەڕاندووە.
ڕۆژانە له‌ڕێی میدیاکانه‌وه گوێبیستی گه‌لێک ڕوداوو هه‌واڵی جۆراوجۆر ئه‌بین، بۆ هه‌ندێکیان غه‌مبار ئه‌بین و کۆمێنتمان ئه‌بێت، به‌ڵام هه‌ندێ ڕوداو هه‌یه ئه‌بێت هاواری بۆ بکه‌یت و مرۆڤایه‌تی شه‌رمه‌زاربێت له‌ئاستیدا! وه‌ک ئه‌و ده‌ستدرێژیه سێکسیه‌ی له‌لایه‌ن ٨ که‌سه‌وه ئه‌کرێته سه‌ر ژنێکی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تی ده‌رون ناجێگیر له‌شاره‌دێی پردێی سه‌ر به‌شاری که‌رکوک، لەکاتێکدا هەمووان گیرۆدەی دەستی بەڵای کۆرۆناین.
ئەو رووداوە پێی وتین هیچ کات و ساتێک چەنێکیش دژوار بێ مرۆڤە برسیەکانی شەهوەت ئارام ناکەنەوە بۆ ئەوەی ژن کەمێ پشوو بدات، تەنانەت ناجێگیریی باری تەندروستی ژنیش، شەهوەتبازی مرۆڤە نەخۆشەکان دانامرکێنێتەوەو لە پێناو تێرکردنی حەزەکایان ئامادەن ده‌ست بۆ هه‌موو پیرۆزییه‌کی ژن ببەن! هەربۆیه نابێت ته‌نها وه‌ک ڕوداوێک سه‌یری ئه‌م کاره قێزه‌ونه بکه‌ین به‌ڵکو کاره‌ساتێکی گه‌وره‌ی مرۆڤه له‌به‌رگی دڕنده‌دا!
وه‌ک ژنێک بۆم گرنگ نیه ئه‌و دڕندانه سه‌ر به‌چ هێزولایه‌ن و ده‌سه‌ڵاتێکن،ئه‌وه‌ی بۆمن گرنگه توندترین سزای یاسای ئه‌و که‌سانه بده‌ن که له‌پشت ئه‌و کاره قێزه‌ونه‌وه بوون، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رگیز ئه‌م کارانه دوباره نه‌بێته‌وه.
بۆیه ده‌نگی خۆم ئه‌خه‌مه پاڵ ده‌نگی ئه‌و که‌س و لایه‌ن و ڕێکخراوانه‌ی، به‌رامبه‌ر ئه‌م ده‌ستدرێژییه ده‌نگیان بڵند کرد، داوا له ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم ئه‌که‌ین وه‌ک چۆن له‌کاتی په‌یوه‌ندی کردنیان به دۆسێکه‌وه بۆ ڕای گشتیان ئاشکراکرد، هه‌ربه‌و شێوه‌یه‌ش ئه‌نجامه‌که‌ی ئاشکرابکه‌ن و دڵنیامان بکه‌نه‌وه که ژن بونمان چیتر نه‌که‌وێته به‌ر که‌ڵبه‌ی هه‌وه‌سبازی پیاوه برسیه‌کان.