وتار

چۆنیەتی هەڵسەنگاندی خوێندکاران بۆ ئەمساڵی خوێندن!

4/1/2020 5:42:00 PM 767 جار خوێندراوەتەوە
رەهێڵ دزەیى


بۆ ئەوەی ئاستی خوێندکاران دەستنیشان بکەین و بزانین تا چەند سوودمەند بوونە لە ساڵێکی خوێندندا، چەندین شیوازێک هەیە.

شێوازەکانی هەڵسەنگاند زۆرن.ئەم شیوازە کلاسیکەی لە هەرێمی کوردستان تا ئێستا بەکار هاتووە کە لەلایەن مامۆستاکان چەندین پرسیارێک ئامادە دەکەن ولە هۆڵێکی داخراو خوێندکارەکان لە کاتێکی دیاری کراودا دەبێ وەڵامی پرسیارەکان بدەنەوە، لە سەر بنەمای وەڵامەکانیاندا ئاستی خوێندکاران دیاری دەکرێت، بێ ئەوە گوێبدرێتە باری دەروونی و تەندرووستیان لەم ڕۆژەدا. لەکاتی کەمتر لە نیوەی وەڵامەکانیان نادرووست بوو ئەوە مافی ئەوەیان پێنادرێت پۆلەکەیان ببڕێن و سەرکەون بۆ پۆلێکی سەرووتر.

ئەم شیوازە کلاسیکە بۆ ئەم ساڵی خوێند گونجاو نیە بەهۆی ئەم بارودۆخەی هەموو جیهان بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا تووشی هاتووە. بۆ ئەوەی خوێندکاران ئەمساڵی خوێندنیان بەفیڕۆ نەچێت، هەر ووڵاتەو بەدوای شێوازیکی هەڵسەنگاندن بۆ خوێندکارەکانیان دەگەڕێن کە لەگەڵ باروودۆخی و سستمی پەروەردە وفێرکردنی وڵاتەکەیان بگونجێت وکۆتایی بە ساڵی خوێندنی ئەمساڵ بهێنن. ئەوەی ماوەتەوە لە مەنهەج ئەمساڵ لە ساڵی داهاتوو پێیان بڵێنەوە.

لە هەرێمی کوردستان ولەم باروودۆخە هەستیارەی ئێستادا ناکرێ شیوازی کلاسیکی بەکاربهێنین، گونجاوترین شیواز لە شیوازەکانی هەڵسەنگاندن، شێوازی(ڕاپۆرت نووسین)ە. ئەم شێوازە یەکیکە لەم شیوازە سەرکەوتوەی کە لە زۆرێک وڵاتانی پێشکەوتوو بەکار دەهێنرێت بۆ هەسەنگاندی ئاستی زانیاری وزانستی خویندکار.

دەکرێ بۆ ئەمساڵ لە پۆلی چواری سەرەتایی تا پۆلی یازدە بەکاری بهێنین. خوێندکار بۆ هەر دەرسێک ڕاپۆرتیک بنوسێت.

 شێوازی هەڵسنگاندن بەم شێوەیەدەبێ.
- وەزارەتی پەروەردە ماڵپەڕەکی ئەلکترونی بکاتەوە کە خوێندکاران لەڕێگایەوە ڕاپۆرتەکان ئەلکترۆنی بنێرن و مامۆستاکانیان بتوانن لەم ڕێگایەوە ڕاپۆرتەکانی خوێندکارەکانیان بەدەست بگات وهەڵسەنگاندیان بۆ بکەن.

چەند ڤیدیۆیەک لەم ماڵپەڕە بڵاو بکرێتەوە لەلایەن مامۆستایەک شێوازی نووسینی ڕاپۆرت نووسین ڕوون بکاتەوە. ئەم شێوازە نامۆیە لەلایان خوێندکارانی هەرێمی کوردستان، بۆیە پێویستیان بە ڕوونکردنەوە هەیە. سەرەتا و ناوەڕۆک وکۆتایی ڕاۆپرتەکە بەکام شیواز بنووسن، چۆنیەتی بەکارهێنانی سەرچاوەکان، لەچەند ووشە یان لاپەڕە کەمترنەبیت ڕاپۆڕتەکەیان.

- بەروارێکی دیاری کراو هەبێ بۆ ئەوەی خوێندکار لەم بەروارە ڕاپۆرتەکانی بنێری ودوای ئەم بەروارە بە دەرنەچووی هەژمار بکرێت. شوێنە دوورەدەستەکان و ئەم شوێنانەی ئینتەرنێت بوونی نیە یان ئەم خوێنکارانەی لەبەر هەر هۆیەک ئینتەرنێتیان نیە، بۆیان هەبێ ڕاپۆرتەکانیان ببەن بۆ خوێندنگاکانی خۆیان ولەوێ مامۆستا یان بەڕیوەبەر لییان وەربگرن.

- مامۆستا پرسیار یان بابەتێک دەستنیشان بکات لەسەر ئەم بابەتانەی کە تا دوواڕۆژی خوێندن خوێندبوویان بۆ ئەوەی کە خوێندکارەکان راپۆرتێکی لەسەر بنووسن، بەمانای ئەوەی مەنهەجی ئەمساڵ تا ئەم شوێنەبێت کە خوێندراوە. خوێندکارەکان ئازادبن لە بەکارهێنای تەکنەلوژیا یان کتێب یان هەر سەرجاوەیەکی تر کە سوودی لێوەربگرێت بۆ نووسینی ڕاپۆرتەکەیان. هەڵسەنگاند لەسەر ئاست و ناوەرۆکی ڕاپۆرتەکە دەبی.

ئەم شێوازە یەکێکە لە شیوازە باشەکان کە لەڕێگایەوە خوێندکار زانیاریەکی زۆر پەیدا دەکات و لە ڕووی زمانەوانی و نووسین سوودێکی زۆری پێدەبەخشی. لەم مێتۆدە خوێندکار بەشدارە و ڕۆڵی سەرەکی هەیە لە پرۆسەی فێربوون.

- پۆلەکانی یەک و دوو وسێی بنەڕەتی بەبێ تاقیکردنەوە بگوازرێنەوە بۆ قۆناغی دواتر، لە ساڵی خوێندنی داهاتوو، ئەوەی مابوو بیخوێنن پێیان بوترێتەوە.
- پۆلێ دووازدە، میکانێزمێک بدۆزریتەوە بۆ ئەوەی تاقیکردنەوەیان وەک ساڵانی پێشوی بۆ بکرێت. دەکرێ تاقیکردنەوەکانیان بۆ مانگێک دوابخرێت. پرسیارەکان لەم بابەتانەبێت کە خوێندوویانە، واتا منهەج تا ئەم شیوێنە بێت کە خوێندراوە.

لەساڵانی داهاتوو و داوای سەردەمی کۆرۆنا، هەوڵبدرێت بەم شیوازە و مێتۆدە کار بکرێت و هەڵسەنگاند لە ڕێگای ڕاپۆرت نوسین  بهبێندرێتە ناو سستمی پەروەردە وفێرکردن وهەنگاو بنێین بەرەو سستمێکئ مۆدێرن وسستمی کلاسیک ڕەتبدەین.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

Advertisement