28 ئابوری

كۆتای ئەم هەفتەیە لیستی مووچە بۆ بەغدا دەنێردرێت

03:16 - 16/05/2026

زەمەن - هەواڵ

 

سەرپەرشتیارى بایۆمەتریى سلێمانى ڕایگەیاند، لیستى مووچەى مانگى ئایار بە سیستمى پەیڕۆڵ لە پارێزگاى سلێمانى ئامادە کراوە.

بەگوێرەی زانیاری "زەمەن" لیستەکە لە لایەن گەنجینەکانەوە پەسەند کراوە و ڕەوانەى وەزارەتى دارایی و ئابووریى هەرێمى کوردستان کراوە.

یادگار جەبار، سەرپەرشتیارى بایۆمەتریى سلێمانى جەختى لەوە کردەوە کە "لە 100٪ لیستى مووچەى مانگى ئایار لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا ڕەوانەى وەزارەتى دارایی عێراق دەکرێت". هاوکات لەگەڵ لیستەکەدا، تەرازووى پێداچوونەوەى مانگى نیسانیش بۆ وەزارەتى دارایی فیدراڵ دەنێردرێت بۆ ئەوەى وردبینییان تێدا بکرێت.

بەپێی بەدواداچوونەکان، لە پارێزگاکانى هەولێر و دهۆک کارەکانى ئامادەکردنى لیستى مووچە لە قۆناغى کۆتاییدایە. پێشبینى دەکرێت تاوەکو 18ـى ئایار سەرجەم کارەکان تەواو بکرێن و لیستەکان ڕەوانەى وەزارەتى دارایی بکرێن.
 لە هەرێمی کوردستان 1,189 یەکەی ژمێریاری هەن کە مووچەی سەرجەمیان بە سیستمی پەیرۆڵ ئامادە دەکرێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ