20 ئابوری

بەپەلە.. هەواڵی خۆش لە وەزارەتی داراییەوە

02:34 - 12/05/2026

زەمەن_هەواڵ

 

 دواین گوژمەی تەمویلی مووچەی مانگی نیسان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی.

 کەمێک لەمەوبەر دواین گوژمەی تەمویلی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق کە سەرجەمی بڕەکەی ( ٩٦١،٧٣٦،٠٠٠،٠٠٠ ) نۆ سەدو شەست و یەک ملیارو حەوت سەدو سی و شەش ملیۆن دینارە .
هاوشێوەی مانگەکانی ڕابردوو لەگەڵ گەیشتنی تەمویلی موچەی مانگی نیسان وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ بڕی ( ١٦،٦٢٤،٨١٤،٤٧٨ ) شانزە ملیارو شەش سەدو بیست و چوار ملیۆن و هەشت سەدو چواردە هەزارو چوار سەدو حەفتاو هەشت دیناری لە تەمویلی مووچەی مانگی نیسان نەناردووە کە بریتییە لە شایستەی مووچەی مانگەکانی ڕابردووی خانەنشینانی شارستانی و سەربازی.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری.
١٢ ی ئایاری ٢٠٢٦.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن