11وتار

هەلی گۆڕانکاری گەورە لە بەغدا

5/16/2026 1:02:00 PM
د.لەتیف شێخ مستەفا

لە دوای ساڵی ۲٠٠۳ ەوە لە عیراق هەمیشە حکومەتی پشکپشکینەو سازان  هەبووەو هەموان بەشداری حکومەتیان کردوە ،لە کوردستانیش بە هەمان شێوە بوە بە تایبەتی حوکمەتی پشکپشکینەی نیوان دوو حیزبە دەسەلاتدارەکە کە ئەمەش  نەمانی لیپرسینەوەو گەندەڵی ریکخراوو گەورەی لێکەوتۆتەوە.

من  هەمیشە پێم وابوەو ئیستاش هەر پێم وای  کە  لە کوردستانیش و لە عیراقیش  تاوەکو حکومەتی زۆرینە و ئۆپۆزسیۆنی راستەقینەی پەرلەمانی دروست نەبیت بارو دۆخەکە رۆژ بەرۆژ بەرەو خراپترو خراپترو گەندەڵی بەربلاوو زیاتر دەچیت
تەنها چوار ساڵ لە کوردستان حکومەتی زۆرینەو ئۆپۆزسیۆن  پیادە کرا پرۆسەی  سیاسی بەتەواوەتی گۆڕی و ئومیدیکی گەورەی لای خەلکی کوردستان دروست کرد بەلام بەداخەوە دوای چوار ساڵ کاتیک بریاریاندا بەشداری بکەن لە دەسەلاتدا ریسەکەیان کردەوە بەخوری

ئیستا هەلە لە بەغدا پارتی و دەوڵەتی یاساو عەزم بچنە ئۆپۆزسیۆنەوە،بە دلنیاییەوە ئۆپۆزسیۆنیکی زۆر گەورەو کاریگەرو جدی دەبن و لە هەرسێ پیک هاتەکەش دەبیت نەک تائیفی و  مەزهەبی  و دەتوانن پرۆسەی سیاسی لە عیراق بەتەواوەتی بگۆڕن و ئومید بۆ خەلک بگێڕنەو دلنیاشم  هەلبژاردنی داهاتوو قازانج دەکەن

پارتی و   سەدریەکان و تەقەدوم لە سالی ۲٠۲۱ ویستیان حکومەتی زۆرینە پیک بهێنن و ئەوانی تر بخەنە ئۆپۆزسیۆنەوە بەلام  ئەوکات سەری نەگرت چونکە لایەنگرانی ئیران زۆرینەی ئیتاری تەنسیقی قبولیان نەکرد
ئیستا پیم وایە زۆر گونجاوە بۆ ئەو هەوڵە
بە هەمان شێوە پیویستە لە کوردستانیش ئیتر کۆتایی بە حکومەتی پشکپشکینە بهینریت و بەزوترین کات حکومەتی خاوەن زۆرینەی پەرلەمانی دروست بکریت،ئەگەرنا هەریم دۆخی بەرەو خراپتر دەروات و هەمان هەڵەو کەم کوڕی گەندەلی و نادادیەکان بەردەوام دەبن
یان  ئەوەتا هەلبژاردن دوبارە بکریتەوە  بەلام بەمەرجێک حکومەتیکی کاتی بێ لایەن دروست بکرێتو سەرپەرشتی هەلبژاردنەکان بکات و فیگەرەکانی بۆیان نەبیت خۆیان هەلبژێرن یان لیستیان هەبیت دەنا ئەم بازنە بەتال و بێ مانایە کۆتایی نایەت و مەترسی جدیشە بۆسەر هەرێم


سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن