له‌نێوان ئه‌زموونى گۆڕان و عه‌بدولمه‌هدیدا
3/1/2020 9:38:00 PM
فەرمان حەسەن
عادل عه‌بدولمه‌هدى
له‌نێوان دوو ئۆكتۆبه‌ردا ده‌رفه‌تێكى سنووردارى پێدرا، بۆ چاككردنى ئه‌و وێرانه‌یه‌ى
له ده‌ستپێكى “عێراقى ئازاد”ه‌وه تائێستا وێرانتر ده‌بێت، ئه‌و نه میلیشیاى چه‌كدار،
نه ده‌زگاى هه‌واڵگرى، نه حزب و فراكسیۆنى هه‌یه، مه‌له‌فى گه‌نده‌ڵیشى له‌سه‌ر
ئاشكرا نه‌بووه، سیاسییه‌ك له دۆخێكى وادا ئه‌گه‌رى بوونه به‌ڵاى لاوازه.
له‌و ١١ مانگه‌ى
پێش ته‌قینه‌وه‌ى دۆخەکە، بۆ ده‌رهێنانى چه‌ند هێلكه‌یه‌ك له سه‌به‌ته‌ى ئه‌مریكا
پێیه‌كى له چین بوو بۆ رێككه‌وتنى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى عێراق، له‌پێناو كه‌مێك
دووركه‌وتنه‌ش له تاران پێیه‌كى له سعودیه بوو بۆ رێككه‌وتنى وزه، له‌لایه‌ك بڕیارى
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى هێزه میلیشیاكانى ده‌رده‌كرد، له‌لایه‌ك هه‌وڵى بۆ مامه‌ڵه‌ى
زیاترى ئابوورى له‌گه‌ڵ ئێران ده‌دا. ده‌رگایه‌كى نوێشى به‌ڕووى هه‌رێمى
كوردستاندا كرده‌وه.
له راستیدا
له قۆناغى ئه‌ودا هه‌موو هه‌نگاوه‌كان له‌سه‌ر رێگه‌ى دروست نه‌بوون، به‌ڵام
بژارده‌ى گونجاو ئه‌وه‌بوو ناڕه‌زاییه‌كان پشتیوانى بكه‌ن تا به‌رامبه‌ر لایه‌نه
چه‌كداره‌كان و گروپه میلیشیكان و تۆڕه‌كانى گه‌نده‌ڵى به‌هێزبێت، چاودێرى توندیشى
بكه‌ن. چه‌نده هەڵوێستى عه‌بدولمه‌هدى لاواز ده‌بوو ئه‌وه‌نده باسكه‌كانى تاڵانى
ئه‌ستوورتر ده‌بوون. نه حزبه‌كان نه شه‌قام و نه كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى ته‌نانه‌ت
كوردیش پشتى ئه‌ویان نه‌گرت، ئێستا كه‌س ئه‌وسه‌رى تونێله‌كه نابینێت، ناڕازییه‌كانیش
به هاوشێوه‌یه‌كى عه‌بدولمه‌هدى خه‌ریكه ناچار به بێده‌نگى ده‌بن. هێشتا هیچ نه‌بووه
له شه‌قامى عێراق باس‌وخواسى فرۆشتنى وه‌زاره‌تى كابینه له‌دایكنه‌بووه‌كه‌ى عه‌لاوى
گه‌رمه، مۆته‌كه‌ى نائومێدى له‌هه‌ركات زیاتر گه‌وره‌تره.
هه‌رێمى
كوردستان
له باشورى
كوردستان ئه‌زموونى كابینه‌ى نوێ شه‌ش مانگێكه كه‌وتووه‌ته سه‌رپێ، كۆڵه‌كه‌ى جیاوازى
ئه‌م ئه‌زموونه هاوبه‌شى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانه له ده‌سه‌ڵات، كه ده‌یه‌یه‌كه
گوتارى چاككردنى ئه‌وه‌ى تێكدراوه به‌رزكردووه‌ته‌وه، به‌پێى په‌یڕه‌وى ناوخۆى
هه‌موو حزبه‌كانى باشورى كوردستان ئامانجى له‌پێشنه‌یان چاكسازییه‌و رووخانى تێدا
نییه.
له راستیدا
ئه‌و ئه‌زموونه چه‌ند مانگییه هێشتا نه‌خه‌مڵیوه، ره‌خنه‌و نیگه‌رانى زۆرى له‌سه‌ره،
هێشتا پایه‌كانى چاكسازى وه‌ك ئه‌وه‌ى گۆڕان ده‌یخوازێت دانه‌نراون، سندوقى داهاته
نه‌وتییه‌كان و ده‌سته‌ى چاكسازى دروست نه‌كراون كه پایه‌ى گرنگى چاكسازین، یه‌كخستنه‌وه‌ى
هێزه‌كانى پێشمه‌رگه، چاككردنى دۆخى دارایى، ره‌خساندنى هه‌لى كار بۆ گه‌نجان و
بنیاتنانى پرۆسه‌ى دیموكراسى، فراوانكردنى رووبه‌رى ئازادى، شه‌فافكردنى كۆى سه‌رچاوه‌كانى
داهات و داڕشتنى ده‌ستوورێكى مه‌ده‌نى هاوچه‌رخ و هاوسه‌نگ..هتد. هه‌موو ئه‌وانه
هیواى گۆڕانن له رێگه‌ى لێكتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ حزبه‌كان هه‌ر نه‌بێت به‌شێكیان به‌دیبێت.
ئێستا هه‌موو
ئه‌و فایلانه‌و زیاتریش به‌سه‌ر گۆڕاندا كه‌وتوون، چاوه‌كان به‌جارێك له‌سه‌ر گۆڕانن
كه چى پێده‌كرێت له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانیدا، بۆیه‌ش زۆرترین سه‌رنج و لۆمه‌ى له‌سه‌ره،
هه‌موو ئه‌و ئه‌ركانه بۆ هیچ حزبێك به ته‌نها ئاسان نین، هیچ كام له‌و دۆسیانه‌ش
بابه‌تى شه‌خسى و تایبه‌تى نین و هه‌موویان په‌یوه‌ندیدارن به سیستمى گشتییه‌وه.
خودى بزوتنه‌وه‌كه‌ش خاوه‌نى هێزو ده‌زگاى هه‌واڵگرى، كۆمپانیاى نه‌وتیى، پاڵاوگه‌و
بازرگانى‌و به‌رژه‌وه‌ندى گه‌وره نییه بیه‌وێت له رێگه‌ى حكومه‌ته‌وه شه‌ڕى بۆ
بكات. چاودێریكردن و لێپرسینه‌وه‌شى ئاسانه.
من بانگه‌شه‌ى
ئه‌وه ناكه‌م پشتیوانى كوێرانه‌ى گۆڕان بكرێت، به‌ڵام ئه‌ركى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى،
میدیا، شه‌قام، ته‌نانه‌ت حزبه ئۆپۆزسیۆنه‌كانیشه كه هاوكار بن بۆ به‌لاداخستنى
ئه‌و دۆسیانه‌ى گۆڕان له‌سه‌رى رێككه‌وتووه، تا هه‌ڵوێستى به‌رامبه‌ر هاوبه‌شه‌كانى
درزى تێنه‌بێت، له هه‌مان كاتدا چاودێرى وردیشى بكه‌ن، له راستیدا چه‌نده گۆڕان
به ته‌نها جێبهڵدرێت‌و هه‌ڵوێستى له شه‌ڕى چاكسازیدا به‌رامبه‌ر دوو هاوبه‌شه‌كه‌ى
لاواز بكرێت، ئه‌وه‌نده زیاتر دوور ده‌كه‌وینه‌وه له ئه‌گه‌ره‌كانى چاكسازى.
كورته‌ى بابه‌ته‌كه ئه‌وه‌یه له‌م كابینه‌یه چه‌نده پێگه‌ى گۆڕان كز بكرێت، ئه‌وه‌نده
رێگاكانى چاككردن سه‌ختتر ده‌بن.
له راستیدا
شكستهێنانى ئه‌و ئه‌زموونه نوێیه، به زیانى گه‌وره بۆ هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كانیش
ته‌واو ده‌بێت، چونكه شكستى ده‌سه‌ڵاتدارێتى هێزى مه‌ده‌نى و بێ چه‌كه‌و هێزه مه‌ده‌نییه‌كانى
دیكه رۆژێك بۆخۆشیان به هه‌مان ئاگر ده‌سوتێن، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌م ئەزموونە
سه‌ربگرێت ده‌رگا بۆ هاوبه‌شى كاریگه‌رى هێزه مه‌ده‌نییه‌كان و ده‌سه‌ڵاتدارێتى بێ
چه‌ك ده‌كرێته‌وه.
ئێستا گۆڕان
له‌ژێر فشار‌و چاوه‌ڕوانى زۆرى خه‌ڵك و ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆنیشدایه، ئه‌م قۆناغه‌ى
پێویستى به پشتیوانییه، وه‌ك هه‌مان دۆخى عه‌بدولمه‌هدى نه ئۆپۆزسیۆن نه كۆمه‌ڵگه‌ى
مه‌ده‌نى و میدیا‌و هێزه‌كانى ده‌سه‌ڵاتیش هاوكارى ئه‌وتۆى نین، بڕوام وایه بژارده‌ى
گونجاو ئه‌وه‌یه چاودێر‌و پشتیوانى ده‌رفه‌تێك بین بۆ گۆڕان، تا ئه‌وه‌ى له‌و شه‌ڕه‌ى
ئه‌مجاره له رێگه‌ى لێكتێگه‌یشتنه‌وه بۆ چاكسازیى ده‌ستى داوه‌تێ، نه‌گلێت و وه‌ك
عه‌بدولمه‌هدى نه‌بێته قۆچى قوربانیى، تا هه‌موو خه‌ڵك له‌وه زیاتر زیانمه‌ند نه‌بن.