هاوبەشیی گۆڕان لە پەنجەرەیەکی دیکەوە
9/13/2019 8:34:00 PM
فەرمان حەسەن
سه‌ربارى ئه‌و ره‌خنه‌و نیگه‌رانییانه‌ى له چوونى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان بۆ نێو ده‌سه‌ڵات دروستبوون، هێشتاش ئه‌و زه‌مینه سیاسییه‌ى ئێستا‌و نه‌خشه‌ى نوێى سیاسیی حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵات، چه‌ند هێنده‌ى ده‌سه‌ڵاتدارێتى دوو حزبیى باشتره، كه له‌چه‌ندین وێستگه‌ى رابردوو تاقیكرایه‌وه‌و له‌گه‌ڵ هه‌ر تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك، پاشه‌كشه‌ى زیاترى دووچارى كۆمه‌ڵگه‌و ده‌سه‌ڵاتیش كرد، میراتى قه‌به‌ى له كێشه‌و بێدادى گه‌وره‌ى جێهێشت.
ئێمە لەبەردەم نه‌خشه‌یەکی نوێى دابه‌شكارى سیاسى و ده‌سه‌ڵاتداین له باشورى كوردستان کە له‌سه‌ر سێ پایه وه‌ستاوه، ته‌نها یه‌ك له‌و پایانه هێزى مه‌ده‌نى و پڕۆژه‌یه، ئه‌وانى دیكه هێزى چه‌كدارو ده‌زگاى ئه‌منى و خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندى گه‌وره‌ن، ئاڵاون له هاوكێشه‌ى ئاڵۆزى سیاسى هه‌رێمیى و نێوده‌وڵه‌تییه‌وه، ئه‌گه‌ر له‌و نه‌خشه سیاسییه سێ سه‌ره گۆڕان بهێنیته ده‌ره‌وه، دیمه‌نى حكومڕانى له راپه‌ڕینه‌وه تا ساڵى ٢٠١٣ جارێكى دیكه خۆى نمایشده‌كاته‌وه، ئه‌و شێوازه به‌ڕێوه‌بردنه‌ى بناغه‌ى كێشه‌ى ده‌یان ساڵه‌و گه‌راى بێشوومارى نه‌هامه‌تى دانا. نامەوێت بڵێم بەشداری گۆڕان شەفاعەتی دونیای پڕ ئاریشەو ژیانی سەرەوخوارەوەبووی کۆمەڵگەیە، بەڵام هاوكێشه‌ى ئێستا جێگرەوەی شێواز خراپى رابردووى بەڕێوەبردنى دوو حزبییه، کە ٢٨ ساڵ تەنها گروپێکی قەڵەوکرد، یاسا‌و سیستمیشی تا ئاستی نەمان سڕییەوە.
ئه‌م هاوبه‌شییه‌ى ئێستا، یه‌كه‌م به‌شدارى هێزى مه‌ده‌نییه له ده‌سه‌ڵات به‌و قه‌باره‌یه، (دواى له‌بارچوونى ئه‌زموونى بنكه‌فروانى پێشوو)، ئه‌گه‌رچی ئه‌م هاوبه‌شییه كه‌مه‌و هاوكێشه‌ى نوێى سیاسى به‌رهه‌مى هه‌ڵبژاردنى بێ خه‌وش و دادپه‌روه‌رانه نییه. له‌راستیدا چه‌نده رووبه‌رى ده‌سه‌ڵاتدارێتى هێزى مه‌ده‌نى و بێ چه‌ك له ده‌سه‌ڵات به‌رینتر بێت، ده‌كرێت رێگاى چاره‌سه‌ر كورتتر بێته‌وه، خه‌ڵك زۆرتر هێزیان به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا بشكێ. گرنگه هه‌موو ئه‌و نێتانه‌ى بۆ چاكسازى هه‌ن هاوكاربن بۆئه‌وه‌ى ئه‌زموونى ده‌سه‌ڵاتدارێتى هێزى مه‌ده‌نى، له‌نێو به‌رژه‌وه‌ندى و كێشمه‌كێشمى هێزه چه‌كدارو گروپه خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندییه‌كاندا، نه‌بێته قوربانى.
ئه‌گه‌ر ئه‌زموونى هاوبه‌شى گۆڕان جێگه‌ى خۆى بگرێت، ئه‌وا ده‌كرێت نموونه‌یه‌ك بێت بۆ به‌ره‌وپێشچوون و ده‌سه‌ڵاتدارێتى حزبى بێ چه‌ك و سڕینه‌وه‌ى ئه‌و وێنه سیاسییه كه له كۆنه‌ستى زۆرینه‌دا چه‌سپیوه‌و واده‌بینرێت، كه‌واى ده‌سه‌ڵات ته‌نها بۆ هێزه خاوه‌ن چه‌ك و چه‌كداره‌كان دووراوه. سه‌ركه‌وتنى ئه‌و هاوبه‌شییه ده‌كرێت هاندان و نموونه‌یه‌ك بێ بۆ بیرخستنه‌وه‌ى ئه‌وه‌ى، كه ده‌سه‌ڵات به پله‌ى یه‌كه‌م به‌پشتیوانى خه‌ڵك ده‌كرێت، نه‌ك ته‌نها به‌هێزى چه‌ك و پاره‌و پشتیوانیى وڵاتان. كه‌وتنى ئه‌زموونى به‌شداریى گۆڕان ماوه‌یه‌كى زۆر دوورتر له ئه‌گه‌ره‌كانى باشبوون دوورمان ده‌خاته‌وه‌و داواى ره‌واى خه‌ڵك بۆ درووستكردنى ده‌سه‌ڵاتى نیشتیمانیى مه‌ودایه‌كى زیاتر ده‌خاته دواوه.
هاوبه‌شى گۆڕان ده‌كرێت فاكته‌رێك بێت، تا رۆحى كێبڕكێ له‌نێوان تیمى وه‌زاریى حزبه‌كان زیاتربێت، له هه‌شت كابینه‌ى رابردوو دوو حزبى ده‌سه‌ڵات به‌لاى بژارده‌ى ركابه‌رى یه‌كدا نه‌چوون، بۆئه‌وه‌ى هه‌ریه‌كه‌یان كارى باشتر بكات، به‌پێچه‌وانه‌وە ئه‌و كاتانه‌ى كه رێكه‌وتوون وه‌ك تیمێكى رۆحسارد به‌رامبه‌ر به چاوه‌ڕوانییه‌كانى خه‌ڵك وه‌ستاون، ئه‌و كاتانه‌شى ناكۆكبوون خه‌ڵك هه‌ر زیانمه‌ندبوون و به ناكۆكییه سیاسییه‌كانه‌وه سه‌رقاڵ كراون، هاوبه‌شى گۆڕان ده‌كرێت هۆكاربێت تا رۆحى ركابه‌رى ئه‌رێنى له‌نێو حكومه‌ت درووستببێت و ئه‌و هاوكێشه دوو جه‌مسه‌ره سارودسڕه‌ى رابردووش بشێوێنێت.
له‌وانه‌ش گرنگتر هه‌مووان ده‌توانن له هێزى مه‌ده‌نى بپرسنه‌وه كاتێك له ده‌سه‌ڵاته، هه‌مووان ده‌توانن ره‌خنه‌ى لێ بگرن و چاودێرى بكه‌ن و سزاى بده‌ن، خۆ ئه‌گه‌ر خه‌ڵكى له ٢٨ ساڵى رابردوو بیانتوانییانه له هێزه ده‌سه‌ڵاتداره خاوه‌ن چه‌كه‌كان بپرسنه‌وه‌و سزایان بده‌ن، ئێستا ئه‌و هێزانه یاخود خۆیان گۆڕیبوو، یاخود نه‌مابوون.
ئه‌و تێگه‌یشتنه‌م لاپه‌سه‌نده كه پێى وایه، كۆى سیسته‌مى به‌ڕێوه‌چوونى كۆمه‌ڵگه‌و ده‌سه‌ڵات كۆڵه‌وارو عه‌یبداره. بۆیه‌ش هیواى گه‌وره له‌دۆخێکی وادا زۆر له جێگه‌ى خۆى نییه. له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا نییه‌ت و به‌رنامه‌ى باش له هه‌ركوێیه‌ك، هێشتا شایه‌نى فرسه‌ت پێدان و تاقیكردنه‌وه‌یه. بڕوام وایه ئه‌گه‌ر ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌ى هاوبه‌شى گۆڕان بێ ئه‌نجام بێت، پێش هه‌ر گروپ و لایه‌نێك خه‌ڵك زیان ده‌كه‌ن و ئه‌گه‌ریش هاوبه‌شییه‌كه سه‌ربكه‌وێت دۆخه‌كه به‌خێرى خه‌ڵك وه‌رئه‌گه‌ڕێت.