راوێژكارانى په‌رله‌مان په‌نجه‌مۆرى هاتن و چوونیان پێده‌كرێ
11:52 - 20/09/2019
زەمەن: مه‌زهه‌ر كه‌ریم
به بڕیارى سەرۆکایەتی په‌رله‌مانى كوردستان زیاتر له مانگێكه ده‌وامى راوێژكاران کراوە به سیستمى په‌نجه‌مۆرى هاتن و چوون و دەبێ لەمەودوا رۆژانە دەوام بکەن.
ئەم بڕیارە بووەتە جێی مشتومڕی ئیدارەی پەرلەمان و راوێژکاران. هەرچی راوێژکارانە دەڵێن: مەرج نییە راوێژکار هەموو رۆژێ دەوام بکات، بۆیە پەنجەمۆر بڕیارێکی نادروستە.
جه‌واد ته‌ها ڕاوێژكار له په‌رله‌مانى كوردستان بۆ زەمەن وتی:” ئامێری پەنجەمۆریان هێناوه تا ڕاوێژكار له كاتی ده‌وامدا چه‌نجه‌مۆر بكات. ئەم سیستمە له هەردوو سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی بەغدا و هه‌رێمشدا شتی وا نییه، ئه‌مه‌ش جۆرێكه له گوشار”.
لاوه‌ند جه‌لال ڕاوێژكاری یاسایی له په‌رله‌مانی کوردستان، ئەم کارەی پێ شتێکی ئاساییە و دەڵێت: چونکە راوێژکار موچەیەکی باش وەردەگرێ، پێویستە رۆژانە دەوام بکات.
لاوەند جەلال بۆ زەمەن وتی:” بەلای منەوە زۆر ڕه‌وایه په‌نجه‌مۆر هه‌بێ. بۆچی ڕاوێژكار موچه‌یه‌كی باش وه‌ربگرێت‌و كاروچالاكی نه‌بێ یان ده‌وام نه‌كات؟ من ئه‌وه‌م پێ كارێكی باشە”.
ئەو راوێژکارەی پەرلەمانی کوردستان ئاماژەوە بەوەش دەکات كه ته‌نیا قسه له‌سه‌ر ڕاوێژكارەکانی په‌رله‌مان ده‌كرێت “ كه‌س باسی ڕاوێژكاره‌كانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم‌و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ناکات. لەو دوو شوێنەش ڕاویژكارێكی زۆر هه‌ن و ده‌وامیش ناكه‌ن، کەچی كه‌س باسیان ناكات”.
زەمەن هەوڵیدا لێدوانی به‌ڕێوه‌به‌ری دیوانی په‌رله‌مانی كوردستان وەر بگرێت، بەڵام ئامادە نەبوون لەمبارەیەوە روونکردنەوە بدەن.