495 عیراق

دەیان ئاوارەی عێراقی لەتورکیاوە دەگەڕێنرێنەوە عێراق

01:50 - 14/09/2019

"زەمەن" 

وەزارەتی گواستنەوەی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند، ڕۆژی پێنج شەممە ٩٤ ئاوارەی خەڵکی عێراق کە لەناو خاکی تورکیا نیشتەجێ بوون گەڕێنراونەتەوە زێدی خۆیان.
لەبەیاننامەیەکدا وەزیری گواستنەوەی حکومەتی عێراق عەبدوڵا لعێبی ڕایگەیاندوە، هەوڵەکانی گەڕاندنەوەی ئاوارەکانی شارەکانی عێراق کە لە ناو خاکی تورکیا و وڵاتانی دیکەی دراوسێ نیشتەجێ بوون بەردەوام دەبێت بە هاوکاری لەگەڵ وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق و لایەنی پەیوەندیدار.


ئاماژەی بەوەشکردوە ، وەزارەتی گواستنەوە هەرلەسەرەتای ڕزگارکردنی موسڵەوە فایلی تایبەت بەگەڕاندنەوەی ئاوارەکانی تۆمارکردوە و بەردەوامیش دەبێت لەو هەوڵانەی تاکاتێک سەرجەم ئاوارەکان دەگەڕێنێتەوە سەر زێد و شوێندی خۆیان ئەگەر لەدەرەوەی عێراق بن یاخود ناوخۆی عێراق.


باسیلەوەشکرد، وەزارەتی گواستنەوە لەماوەی سێ مانگدا ١٤٤٩ ئاوارەی عێراقی گەڕاندۆتەوە کە لە کەمپەکانی تورکیا جێگیر بوبوون.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن