دوا ١٨ ساڵ جەستەی یەکێک لە قوربانیەکانی ١١ی سێپتەمبەر دەناسرێتەوە
11:27 - 11/09/2019
"زەمەن"
ئەمڕۆ لەیادی ١٨ ساڵەی ڕواداوەکانی ١١ ی
سێپتەمبەردا ، جەستەی یەکێک لە قوربانیەکانی ئەو ڕوداوانە دیاریدەکرێت و
ناسنامەکەی دەناسرێتەوە.
کۆمەڵەی پیاوانی ئاگرکوژێنەوە
لەبەیاننامەیەکدا ئاشکرایان کرد، ئێمە پیاوانی ئاگرکوژێنەوە ئەمڕۆ کۆبوینەوە بۆ ماڵئاوایی کردن لە جەستەی
مایکڵ هۆپ دوای ناسینەوەی جەستەکەی.
مایکڵ هۆپ ماوەی ١٣ ساڵ وەک ئاگرکوژێنەوە
کاریکردوە، و ئەمڕۆ ٣٤٢ کەس لەپیاوانی ئاگرکوژێنەوە ماڵئاواییان لەجەستەکەی کرد.
کۆمەڵەکە دەڵێت، هیوادارین ئێستا خێزانی
مایکڵ ئاسودەبن کە لەهەفتەی ڕابردودا پشکنینی پزیشکی یاسایی بۆ جەستەکەی کرا و
ناسنامەکەی دیاریکرا کە لە ناوچەی گراوند زیرۆ لەنزیک ڕوداوەکانی ١١ی سێپتەمبەر
دۆزرابویەوە.
لە مانگی ڕابردودا پزیشکی یاسایی ئەمریکا
ڕایگەیاند ، کە ژمارەیەکی زۆریان لە ناسنامەی قوربانیەکانی ڕوداوەکانی ١١ی
سێپتەمبەر دیاریکردوە ، کە لە ٦٠٪ی ناسنامەی قوربانیەکانە کە زیاتر لە ٢٥٠٠ کەس
لەو ڕوداوانەدا کوژران.
لەڕۆژی ١١ی ئەیلول (سێپتەمبەر)ی ساڵی ٢٠٠١دا
١٩ کەس چوار فڕۆکەی ئەمریکیان فڕاند و دوو گەورەترین باڵەخانەی بازرگانی ئەمریکایان
کردە ئامانج ،و بەهۆیەوە ٢٩٧٧ کەس بونە قوربانی ئەو ڕوداوانە.