12 کوردستان

گەڕان بە دوای تەرمی دوو گەنجەکە بەردەوامە

12:35 - 02/07/2026

زه‌مه‌ن – هه‌واڵ
هەوڵەکانی گەڕان بۆ دۆزینەوەی تەرمی ئەو دوو گەنجە بەردەوامن کە لە هەڵەبجە و گەرمیان کەوتوونەتە نێو ڕووباری سیروانەوە.

 ماوەی 16 ڕۆژە گەڕان بە دوای تەرمی ئەحمەد لوقمان بەردەوامە، ئەو گەنجەی لە سنووری گەرمیان کەوتە نێو ڕووباری سیروانەوە.

لە لایەکی دیکەشەوە گەڕان بەدوای تەرمی گەنجێکی دیکە بە ناوی باوان یوسف بەردەوامە کە هەفتەیەک لەمەوبەر لە سنووری هەڵەبجە کەوتە نێو ڕووباری سیروانەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن