ناوی بەرپرسە دەستگیرکراوەکانی عێراق
04:46 - 28/06/2026
زەمەن_هەواڵ
بەپێی ئەو زانیارییانەی سەرچاوە باڵاکان بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییان داوە، لیستی بەرپرسانی دەستگیرکراوی عێراق، ژمارەیەک لە کارەکتەرە دیارەکانی گۆڕەپانی سیاسی و ئیداری لەخۆ دەگرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٦، هێزە ئەمنییەکان لە زنجیرەیەک هەڵمەتی چڕدا لە چەند پارێزگایەکی عێراق، ٤٧ پەرلەمانتار و بەرپرسی پلە باڵای حکوومییان بە تۆمەتی "تێوەگلان لە دۆسیەی گەندەڵیی دارایی و ئیداری" دەستگیر کرد.
ئەم ئۆپەراسیۆنە کە پارێزگاکانی بەغدا، سەڵاحەدین، ئەنبار و نەینەوای گرتووەتەوە، لە کاتێکدایە دەستەی دەستپاکیی فیدراڵی پشتڕاستی دەکاتەوە کە دەستپێکردنی رێکارەکان بۆ جێبەجێکردنی فەرمانی دادگا، بە پشتگیریی تەواوی دەسەڵاتە باڵاکانی وڵات ئەنجام دراوە.
ناوی بەرپرسەکان؛
- موسەننا سامەڕائی، سەرۆکی هاوپەیمانیی عەزم.
- زیاد جەنابی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق.
- بەها نووری، ئەندامی پەرلەمانی عێراق.
- محەممەد کەربوولی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق.
- عالیە نوسەیف، ئەندامی پەرلەمانی عێراق.
- محەممەد جەمیل میاحی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق.
- حەسەن خەفاجی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق.
- عەبدولڕەحمان لوێزی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق.
- موزەڕ کەروی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق.
- هیند عەباسی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق.
- محەممەد فەرمان جبووری، ئەندامی پەرلەمانی عێراق.
- بوشرا قەیسی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق.
- محەممەد سەیهوود، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق.
- عەلی مەعاریج، بریکاری وەزارەتی نەوت بۆ کاروباری دابەشکردن.
- ئیبراهیم سومەیدەعی
دەستەی دەستپاکیی فیدراڵی لە راگەیەنراوێکی فەرمیدا جەخت دەکاتەوە کە ئەم دەستگیرکردنانە بەرهەمی "هەوڵی هاوبەشی نێوان دەسەڵاتەکانی دادوەری، جێبەجێکردن و یاسادانان"ـە. دەستەکە ئاماژە بەوە دەکات کە ئەم هەنگاوە دوای زنجیرەیەک پرۆسەی چاودێریکردن و وردبینیی بەردەوام هاتووە.