16 کوردستان

بارانێك لەم هاوینە گەرمەدا بەرێوەیە

02:47 - 27/06/2026

زەمەن - هەواڵ 

 

لە سەرەتای مانگی داهاتوودا دووەم شەپۆلی گەرمای بەهێز هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و ئەگەری تۆمارکردنی ڕیکۆردی نوێ هەیە.
پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای کەشناسی، سەبارەت بە کەشوهەوای مانگی داهاتوو ئاماژەی بەوە کردووە، لە دە ڕۆژی سەرەتای مانگی تەممووزدا، دووەم شەپۆلی گەرمای بەهێزی ئەمساڵ ڕوو لە ناوچەکان دەکات.
 باسی لەوەشکردووە بەپێی نەخشە کەشناسییەکان، ئەگەرێکی کراوە هەیە لە مانگەکانی تەممووز یان ئابدا ڕیکۆردی نوێی گەرما لە چەند ناوچەیەکی هەرێم تۆمار بکرێت، سەرباری ئەوەی پێشبینی دەکرێت لەم وەرزی هاوینەدا بارانیش ببارێت. 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن